AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٣٠:٢٦ ب.ن
999485

وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران : شەهید کردنی سەردار سولەیمانی لە دادگە نێودەوڵەتییەکان پێوشوێن دەگرین

وتەبێژی دەسەڵاتی دادی ئێران وتی: لە گەڵ وەزارەتی دەرەوە جەنایەتی شەهید کردنی شەهید سولەیمانی پێوشوێن دەگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - غوڵامحسێن ئیسماعیلی، وتی: هەوڵی دەوڵەتی ئەمریکا لە شەهید کردنی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس و هاوڕێکانیان، لە باری مادییەوە هەوڵێکی تیرۆریستی و نموونەی ئاشکرای تیرۆریزمی دەوڵەتییە.

ناوبراو گوتیشی : ئەو هەوڵە نامرۆڤانە دژی مافی مرۆڤ و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. شەهید سولەیمانی وەکوو بەرپرسێکی باڵا میوانی فەرمیی بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق بوو کە دەوڵەتێکی بیانی کە لەو وڵاتە بە شێوەی نایاسایی جێگیرە، ئەو جەنایەتە ئەنجام دەدات.

وتەبێژی دەسەڵاتی داد وتیشی: بە ئەمریکییەکان ڕادەگەیێنین کە نابێت دڵ بە بێدەنگی کۆمەڵگەی مافی مرۆڤ و پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ و مافی نێودەوڵەتی خۆش بکەن. وەکوو دەسەڵاتی داد ئەو جەنایەتە لە لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێوشوێن دەگرین.

..........
340