AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٣٠:٢٦ ب.ن
999484

جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: دەبێ ئەمریکییەکان چاوەڕوانی تۆڵەی قورسی ئێران لە ئەنجامدەرانی تاوانی ترۆری سەرداری سپەهبود"قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرداری سەرتیپ "عەلی فەدەوی" جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بە پەیامەکانی ئەمریکا بۆ ئێران پاش ترۆری سەرداری سپەهبود "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەمریکییەکان داوایان کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوتەریب لەگەڵ تاوانی واشنگتۆن، تۆڵەیان لێ بکاتەوە بەڵام ئەوان ناتوانن ئەوە دیاریی بکەن چۆن تۆڵە بکەینەوە.

سەرتیپ فەدەوی بەئاماژە بە کەڵک وەرگرتنی ئەمریکییەکان لە مووشەکی لەیزری و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ترۆری فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەو ئۆپراسیۆنە لەباری سەربازییەوە، گرینگیەکی ئەوەندەی نییە.

جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: بەرەی خۆڕاگری بە جوگرافیایەکی پان و بەرین، ئامادەی بەکردەوەکردنی تۆڵەی قورسەو ئەو کارە بێگومان لەباشترین کات و بەباشترین شێوەی مومکین ئەنجام دەگرێ.

..........
340