AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
شەممە

٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٣٦:٤٥ ب.ن
999195

دەسپێبوونی ماڵاوایی لە گەڵ تەرمی سەرداری شەهید قاسمی سولەیمانی

ڕێوەڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی سەردار قاسمی سولەیمانی ، فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی و ئەبوومەهدی موهەندیس ، جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی و شەهیدانی دیکەی حەشدی شەعبی ، ئەمڕۆ شەممە لە فڕۆکە خانەی ئەلموسەنا لە بەغدا بەرەو شاری پیرۆزی کازمەین دەسپێبووە و خەریکە بەڕێوەدەچێ .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بڕیارە دوای بەڕێکردن لە کازمەین تەرمی شەهیدەکان لە گۆڕەپانی ئەلحەسەنەین لە ناوچەی جادریەی بەغدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی تاقم و لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی عێراق بەڕێوەچێ  تا  دوای  ئەوە و دوای نوێژی نێوەڕۆ و  عەسریش لە کەربەلا بەڕێ بکرێ .

 ئێوارەش رێوەڕسمی بەڕێکردن لە شاری پیرۆزی نەجەف لە ناوچەی ئەلمەیدان تا بارەگانی ئیمام عەلی(ع) تەرمی شەهیدان بەڕێدەکرێ و شەویش لە رێگەی فڕۆکەخانەی نەجەف دەگوازرێنەوە بۆ شاری مەشهەدی ئێران .

 ئیرەج مەسجدی باڵێزی ئێران لە بەغدا گوتی : تەرمی شەهیدان سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس و شه هیدانی هاوڕێیان دەگوازرێتەوە بۆ کازمەین و دوای بەڕێکران لە کازمەین بۆ بەڕێکرانی فەرمی بۆ بەغدا دەگوازرێنەوە .

...........
340