AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
شەممە

٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٢٦:٥٦ ب.ن
999192

روحانی : سەردار سولەیمانی لە مێژووی گەلی ئێران و بیرئازادانی جیهاندا بە نەمریی دەمێنێ

بەیانی ئەمڕۆ شەمە ۱۴ی بەفرانبار، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران چووە ماڵی سەرداری شەهید سپەهبود قاسم سولەیمانی فەرماندەی شەهیدی سوپای قودس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕۆحانی لەم سەردانەدا  وتی: ئەمریکاییەکان نەیانفامی چ هەڵەیەکی گەورەیان کردووە.

وتیشی: تۆڵە سەندنەوەی خوێنی سەردار سولەیمانی مافی حەق و بێ سێ و دووی گەلی ئێرانە و تۆڵەشی دەکەینەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ نەک تەنیا گەلی ئێران، بەڵکوو هەموو گەلانی موسڵمان وئازادی خوازی جیهان بەداخن بۆ لە دەستدانی ئەم شەهیدە گەورەیە، وتی: ئەگەرچی خەڵک لە گەڵ لایەنی جیهادی و فیداکارییەکانی ئەودا ئاشنان بەڵام دەبێت کار و هەوڵە گەورەکانی ئەو بۆ هەموان ئاشکرا بێت.

 وتیشی: خزمەتەکانی ئەم شەهیدە گەورە لە پێناو دابین کردنی ئاسایشی وڵات و ناوچەکە بە تایبەت بۆ خەڵکی عێراق، سووریا، یەمەن، لوبنان و ئەفغانستان لە بیر نەکراوە.

ڕۆحانی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە یاد و ناوی شەهیدی گەورە لە دڵی گەلی ئێران ناچێتە دەرەوە و هەمیشەیی دەبێت،وتیشی : ئەم جەنایەتە کە ئەمریکا کردی لە مێژوودا گەورەترین جەنایەتی لەبیر نەکراوی ئەوان دژی گەلی ئێران دەبێت.

 جەختیشی کرد: ئەمریکاییەکان نەیانفامی کە چ هەڵەیەکی گەورەیان کردووە، ئەوان پاشهاتەکانی ئەم کارە جەنایەتکارانە نەک تەنیا ئەمڕۆ بەڵکوو لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا دەبینن.

..........
340