AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
شەممە

٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٢٦:٥٤ ب.ن
999189

ڕێبەری باڵای شۆڕش : حاج قاسم لەڕێگای خوداداو لەپێناو جێ بەجێ کردنی ئەرک و بەرپرسایەتییەکەی ترسی لە هیچ کەس و هیچ شتێک نەبوو.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بە ئیخلاس و فیداکاریی شەهید سولەیمانی فەرمووی: حاج قاسم بەجاران و چەندین جار کەوتبۆ بەر مەترسیی شەهیدکران بەڵام لەێگای خوداداو لەپێناو جێ بەجێ کردنی ئەرک وبەرپرسایەتیەکەی و جەهادەکەی دا، لە هیچ کەس و هیچ شتێک ترسی نەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ئەمشەو(هەینی) بەئامادەبوون لە ماڵی سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای دڵدانەوەی بنەماڵەی شەهید، شەهادەتی ئەو خەباتکارە موخلیس و پلە بەرزەی پیرۆزبایی و سەرەخۆشی کرد.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، شەهادەتی سەردار سولەیمانی بەدەست دڕندانەترین کەسانی جیهان واتە ئەمریکییەکان و شانازی کردنی ئەوان بە ئەنجامدانی ئەو تاوانەی بە تایبەتمەندییەکی شاز بۆ ئەو خەباتکارە ئازاو بوێرە ناوبردو فەرمووی: جەهادی ئەو خەباتکارە شەهیدە، جەهادێکی مەزن بوو، خوداوەندیش شەهادەتی ناوبراوی بە شەهیدبوونێکی مەزن دانا.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها فەرمووی: ئەو نێعمەتە مەزنە پیرۆزی حاج قاسم بێ کە شیاوی  بوو، حاج قاسم دەبوو هەربەوجۆرە شەهید ببا.

بەڕێزیان وێڕای بەئاوات خواستنی پشوودرێژی و سەبری خودایی بۆ خێزانی سەرداری شەهید و دڵی هەموو خەڵکی ئێران، فەرمووی: ئەمڕۆ دیتان کە خەڵک لەشارە جیاجیاکانی وڵات بە چ حەشیمەت و ئیرادەتێک هاتنە سەر شەقامەکان، ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکرانیشی دەبینن، ئەو نێعمەتانەمان لەبەرچاوە هەتا بەهاو گرینگیی شەهادەتمان بۆ ڕوون بێتەوە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە جەهادی دەرەوەیی پشت بەستوو بەجەهادی ئەکبەر واتە جەهادی ناخەکیە، ڕوو لە کچی شەهید فەرمووی: گشت خەڵک تازیەبارو پێزانی باوکتانەو ئەو پێزانینە لەئەنجامی ئیخلاسێکی مەزنەوەیە کە لەو مێرخاسەدا هەبوو، چونکە دڵەکان لەدەست خودا دان و بێ ئیخلاس، دڵی خەڵک بەوجۆرە تێی ناگەن .

.........
340