AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
ھەینی

٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٢:٤٧:٥٢ د.ن
998860

روونکردنەوەی باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەسەر شەهیدبوونی سەردار سلێمانی و هاڕێیانی

باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: ١٠ کەس لە گەڵ سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهوندیس بوونە کە تێکڕایان شەهید کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیرەج موسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لە لێدوانێک بۆ کەناڵی خەبەر سەبارەت بە وردەکاریی شەهید کرانی سەردار حاجی قاسم سولەیمانی، وتی: نزیکەی کاتژمێری ١ی بەیانی ئەوڕۆ (هەینی) دوو ئۆتۆمبیل کە شەهید سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهوندیسیان لە فرۆکەخانەی بەغداوە بەرەو ئەو شارە دەبرد، کرانە ئامانجی هێرشی مووشەکیی و تێکرای کەسانی ناو ئەو دوو ئۆتۆمبیلە کە ١٠ کەس لە هاوڕێیان و پارێزەرانی شەهید موهەندیس و شەهید سولەیمانی بوون، شەهید کراون.

وتیشی: خەریکی هاوئاهەنگی بۆ گواستنەوەی تەرمی شەهیدان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانین و بە ئیزنی خودا ئەو کارە لە خێراترین کاتی مومکیندا ئەنجام دەدەین.

باڵوێزی ئێران لە عێراق سەبارەت بە کاردانەوەی عێراقییەکان بە هەواڵی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی وتی: هەر لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەیانی هەینی و دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، بەرپرسان و کەسایەتیگەلی عێراقی خەریکی پەیوەندی گرتن لە گەڵ ئێمەن و دەیانەویست سەردانی باڵوێزخانەی ئێران بکەن، کە من داوام لێ کردن رێگە بدەن بە کاروباری گواستنەوەی تەرمی ئەو شەهید ڕابگەین.  

..........
340