AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
ھەینی

٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٢:٤٧:٥٠ د.ن
998859

دەسنیشانکرانی سەردار "قائانی" بۆ فەرماندەرایەتی هێزی قودسی سپا بەفەرمانی فەرماندەری باڵای گشت هێزە چەکدارەکان

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی فەرماندەری مەزنی گشت هێزە چەکدارەکان لە بڕیارێکدا سەردار "ئیسماعیل قائانی" وەک فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەسنیشان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە بڕیاری فەرماندەری مەزنی گشت هێزە چەکدارەکاندا هاتووە: پاش شەهیدبوونی سەرداری پلەبەرز حاج قاسم سولەیمانی (رضوان اللە علیە) ، سەرکردایەتی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەسپێرمە دەست سەرداری سەربەرز سەرتیپ "ئیسماعیل قائانی" کە لەریزی هەڵکەوتەترین فەرماندەرانی سپادا بووە لە بەرەڤانی پیرۆزداو بەدرێژایی ساڵانێکی زۆر لەهێزی قودسدا لەتەنیشت سەرداری شەهید لەناوچە خزمەتی کردووە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی فەرمووی: بەرنامەی ئەو هێزە ڕێک وەک بەرنامەی چاخی سەرکردایەتی شەهید سولەیمانییە.

فەرماندەری مەزنی گشت هێزە چەکدارەکان هەروەها داوای لە هەموو ئەندامانی ئەو هێزەکرد، هاوکاریی سەردار قائانی بکەن و سەرکەوتن و پشت ڕاست کردنەوەو هیدایەتی ئیلاهی بۆ بەڕێزیان بەئاوات خواست.

سەردار "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستەکانی ئەمریکی لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کرا.

..........
340