AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ئاژانسی هەواڵی مێهر
شەممە

١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٩

١١:٠٥:١٦ ب.ن
988115

سەید حەسەن نەسروڵڵا باسی کرد:

پەیامی رێپێوانی ملیۆنی چلەی ماتەمین

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی لوبنان لە وتاردانێکدا هەمبەر بە تەشەنەسەندنی قەیرانی ئەو وڵاتە هوشداری دا و ڕایگەیاند کە ئەو بزووتنەوەیە ڕازی بە دەست لە کار کێشانەوەی دەوڵەت نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی لوبنان لە وتاردانێکدا بە ئاماژە بە ڕێپێوانی ملیۆنی چلەی ماتەمینی حسێنی (دخ)، وتی: ئەمریکا و زایۆنییەکان لە بابەتی ئەو رێپێوانە ملیۆنییە نیگەرانن.

حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەدا ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئەو وڵاتە و ناڕەزایەتیگەلی جەماوەری کرد و ڕایگەیاند: هەموو خەڵکی لوبنان چ ئەوانەی لە دەوڵەتدا چالاکن و چ ئەوانەی لە دەرەوەی دەوڵەتن، دەبێ هەمبەر بە دۆخی جیدیی بەردەمی وڵات هەست بە بەرپرسایەتی بکەن. هەندێک لە رێبەران و گرووپگەلی سیاسیی لوبنان لە هەر بەرپرسایەتییەکی ڕابردوو و ئێستا خۆیان دەدزنەوە و پاشهاتەکان دەخەنە ئەستۆی دیتران.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕاشیگەیاند: بەرپرسان نابێ بە دوای یەکلاکردنەوەی حیسابی کەسێنی لە گەڵ هیچکەسێکدا بن، چونکە چارەنووسێکی نادیاری ئەمنی و سیاسیی لێ دەکەوێتەوە. کاتێک ماڵیاتێکی زیاتر بە سەر چینە هەژارەکاندا دادەسەپێنن، بەو جۆرە هەمووی وڵات تووشی مەترسیی تەقینەوە دەکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە دۆخی دارایی ئێستا دەرئەنجامی هەلومەرجی رۆژێک و ساڵێک نییە و جەختی کرد: ڕووخانی دارایی و ئابووری و تەقینەوەی جەماوەری لە ئاکامی رێکاری هەڵە مەترسییەکانی بەردەم وڵات لە ئەنجامی دۆخی ئێستان. هەر بۆیە دەبێ هەموو خەڵکی لوبنان پێکەوە پێش بە ڕووخانی ئابووری و دارایی بگرین و ئەو کارەش بە ورە و ئیرادە و لە خۆبوردوویی مومکینە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها داوای لە دەوڵەتی ئێستای لوبنان کرد کە بۆ چارەسەریی قەیرانی متمانەی زۆر قووڵی نێوان خەڵک و حکوومەت، رێگەی متمانەسازی بگرێتە بەر و وتیشی: خەڵکی متمانەیان بە بەرخۆدان هەیە و دڵنیان کە ئەگەر پارەیەک بدرێتە بەرخۆدان بە فیڕۆ ناچێت و هاوکات ئێمە دەست لە کار کێشانەوەی دەوڵەتی ئێستا قبووڵ ناکەین، چونکە لەو ئەگەرەدا دەوڵەت نامێنێ و پێکهاتنەوەکەی ڕەنگە دوو ساڵ بخایێنێت. لەمناوە گرینگ گۆڕانی ناوەکان نییە، بەڵکوو لە پرسی پێکهاتنی دەوڵەت گرینگ گرووپە سیاسییەکانە.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ئایدیای هەڵبژاردنی بە پەلەشی ڕەت کردەوە و زیادی کرد کە ئەو کارە جگە لە زیاد کردنی تێچووەکان، هیچ شتێک ناگۆڕێت.

.........
340