بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕادیۆ ئەربەعین، ئیرەج مەسجدی بە ئاماژە بە قەرەباڵغی جەماوەری خەڵکی لە عێراق، ڕایگەیاند: داوا دەکەین لەو زیارەتکارانە کە هەوڵی گەڕانەوە دەدەن لە سەرەخۆ و بە تاقەتەوە بەرەو سنوورەکان بچن و ڕێ خۆش بکەن بۆ هاتنی زیارەتکارانێک کە هەوڵی گەیشتن بە شارە پیرۆز و زیارەتگەکانی عێراق دەدەن.
باڵویزی ئێران لە عێراق بە ئاماژە بەوەی کە لە سەرەتای مانگی سەفەر تا رۆژی چوارشەممە زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکاری ئێران سەردانی عێراقیان کردووە، وتی: ئێستا یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار ئێرانی لە عێراقدان. هەر بۆیە ئاساییە لە شارەکانی عێراق و بە تایبەت لە کەربەلادا شایەدی قەرەباڵغی جەماوەری بین و داوا لە زیارەتکاران دەکەین کە ئەگەر هەلی نزیکبوونەوەیان لە حەرەمی پیرۆزی ئیمام حسێن (دخ) نییە، هەر لە شوێنی خۆیناەوە زیارەتەکەیان ئەنجام بدەن.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: بەشداربوون لە ڕێپێوانی چلەی ماتەمینی حسێنی و گەیشتن بە شاری کەربەلا بە واتای قەبووڵی زیارەتە و پێویست بە قەرەباڵغی لە ناو حەرەم ناکات و واباشە زیارەتکاران دۆخەکە ڕەچاو بکەن و نەبنە هۆی قەرەباڵغیی زیاتر و بە گەڕانەوەیان هەلی گەیشتنی بۆ زیارەتکارانی دیکە بڕەخسێنن.
ڕاشیگەیاند: مەوکەبەکانی عێراقی پاش چلەی ماتەمین و هاوکات لە گەڵ رۆژی هەینی دادەخرێن، بەڵام مەوکەبەکانی ئێران تا گەڕانەوەی دوا زیارەتکاری ئێرانی چالاک دەبن.
.........
340