AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

١٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٩

٧:٤٨:٣٥ ب.ن
982803

شکست هێنانی پیلانی داعش بۆ بە ئامانج گرتنی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی

سوپای عێراق ڕۆژی دووشەممە باسی شکست هێنانی پیلانی نەگریسی دەست و پێوەندەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ پەلاماردانی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق لە سامەڕا لە پارێزگای سەلاحەددینی باکووری ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، لەشکریانی عێراقی لە هەڵمەتێکدا توانییان پیلانی نەگریسی دەست و پێوەندەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش بۆ بە ئامانج گرتنی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی پووچەڵ کەنەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تیرۆریستانی داعش بەتەما بوون زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی(ع) لە گەڕەکی سیفونە لە ڕۆژهەڵاتی سامەڕا بکەنە ئامانج.

لەم ئۆپراسیۆنەدا دوو خۆکوژەکەی داعش تیا چوون و دوو پشتێنی تەقاندنەوەو چوار بۆمباش دۆزرایەوە دەستیان گیردرا بەسەردا.

..........
340