بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "ڕیاز مەعمەئەلسەلمان" بەڕێوە بەری ڕێو ڕەسم و مەواکێبی حسەینی لەکەربەلا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: لە چلەی ئەمساڵ ئەم هەژمارەی مووکێب لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی عێراق و ٢١ وڵاتی جیهان لەکەربەلا دا سەقامگیر بوون.
"ریاز نەعمە ئەلسەلمان" گوتیشی: بە هاوکاریی بەشی مافەوانی سیاسی پۆلیسی کەربەلا، هەموو مەواکێب وا لەمشارە دا سەقامگیر دەبن بە شێوەی یاسایی تۆمار دەکردرێن تا ڕەهەندەکانی ئاسایشتی و تەندروستی ئەم چەشنە ڕاژەکارییانە زیاتر لە ڕابردوو لەبەر چاو بگیردرێت.
٢٠ـی سەفەری ١٤٤١ مانگی(١٩ـی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ـی زایینی)، چلەی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسەین(ع) و یارانی ئەمەگداریی بەڕێزیانە لە سارای کەربەلا دا.
ژمارێک زۆر لە موسولمانان و پەیڕەوانیی ئایینەکانی دیکەی ئیلاهی، لە چەند ڕۆژ ماوەتەوە بۆ ئەربەعینی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسەین(ع) ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان،بە پێیان ڕێگای نزیک ٨٠ کیلومەتری لە شاری نەجەف بەرو کەربەڵا دەپێوێن و خۆیان دەگەیینە بارەگای پاکی بەڕێزیان لە کەربەلای مۆعەلا دا.
.........
340