بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی زانیاری گەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە لە ڕێ و ڕەسمی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی ئیمام حسین (ع) سەربەرزی و عیزەتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی وەبیر هێنایەوە و فەرموویان : ئەمریکاییەکان بە سیمای تووڕە و دوژمنکارانەیان سەبارەت بە سپای پاسداران ، عیزەت و سەربەرزی سپایان زیاتر کرد.
ڕێبەری بااڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای جەخت کردن لە سەر پێویستی تەیار بوون بە هەموو ڕەهەندەکانی نەرم ئامێری و زەخت ئامێری هێزمەندی ، ڕێپێوانی ئەربەعینیان لە وێنەکانی دەسەڵاتی ڕاستەقینە و واقعی زانی و فەرموویان : کۆبوونەوەی گەورە و مڵوێنی زیارەتکاران لە ڕێگای چوون بەرەو کەربەلا ، هێزمەندی ئیسلام و بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی زیاتر دەردەخات .
بەڕێزیان ڕێپێوانی گەورەی موسوڵمانانی لە ئەربەعەینی حسەینی لە وڵاتانی جۆراوجۆر ، فیرقە جۆراوجۆرەکانی ئیسلام و تەنانەت بڕێک لە ئایینەکانی دیکەی بە هاوارێکی بەرز و مێدیایی بێ وێنە لە جیهانی ئاڵۆزکاوی پڕوپاگەندە و جیهانی مڕۆڤایەتی ئەمڕۆکە زانی و فەرموویان دروشمی پڕواتای" ئەلحوسەین یەجمەعنا " ڕاستیەکی گەورە و ڕەسەنە چۆنکوو ئیمام حسین -ع- ئەو کۆڕە گەورەیەی وەڕێ خستووە و هەموو هان داوە بەرەو سەرچاوەی مەعنەویەت و ئازایەتی .
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆکە بەرەی کفر و زایۆنیزم و ئەمریکا بە مژینی خوێنی نەتەوەکان شەڕ خوازی و جەنەیەتەکانی دیکە لە گەڵ نەتەوەکان بە زوڵم و ستەم ڕەفتار دەکا . وتیشیان : ئیمام حسین -ع- بە جێ هێنانی ئەرک لە هەمبەر زوڵم و زۆری هۆی شۆڕشی و حەرەکەتی خۆی ڕاگەیاند و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەر لە سەر ئەو بنەمایە پەیڕەوی کردن لەو پرسە بە ئەرکی خۆی دەزانێ .
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیشیان : لاوان بزانن کە بیروکە و زەینی ئەوان یەکەم ئامانجی پەلاماری دوژمنە کەوایە بە ئیمان و هێزمەندیەوە لە هەمبەر پیلانی دوژمنان ڕاوەستن .
........
340
ABNA: