AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
پێنجشەممە

٢٠ حوزەیران ٢٠١٩

٦:٤٤:٢٠ ب.ن
952925

تۆمەت پاڵدانی میسر لەدژ ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ بەسیاسی کردنی مەرگی مورسی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕێکخراوی نەتەوەکانی بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵیەتی مەرگی "محەممەد مورسی" سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە بکا بەپرسێکی سیاسی .

(ABNA24.com)وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕێکخراوی نەتەوەکانی بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵیەتی مەرگی "محەممەد مورسی" سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە بکا بەپرسێکی سیاسی .

بەپێی ڕاپۆری ئەلیەوم ئەلسابع، "ئەحمەد حافز" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر بە لێدوانەکانی وتەبێژی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی مەردنی محەممەد مورسی کاردانەوەی پێشان دا.

ئەحمەد حافز ڕێکخراوی نەتەوەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی پرسی مردنی محەممەد مورسی بەسیاسی دەکاو وتی: ئەو کاردانەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان، چەشنیک هەوڵدانی دوژمنکارانەیە بۆ لاوازکردنی پێبەندبوونی میسر بە یاساو پەرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان.

نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێ شەممە وێڕای ئەوەی مەرگی مورسی بەجێی گومان ناوبرد، خوازیاری لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەوبارەوە بوو.

محەممەد مورسی سەرۆک کۆماری پێشووی میسر رۆژی دووشەممە لە کۆڕی دادگەییکرانەکەی بەتۆمەتی سیخوڕیی، بەهۆی تووشبوون بە جڵتە کۆچی دوایی کرد.

مورسی یەکەم سەرۆک کۆماری ناسەربازیی میسر بوو کە سێی ژوولای٢٠١٣ ساڵێک پاش بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری، بە کودەتای عەبدولفەتاح سیسی فەرماندەری ئەوکاتی سوپای میسر لەسەردەسەڵات لادرا.



/129