AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : SaharTV
پێنجشەممە

٦ حوزەیران ٢٠١٩

٧:٢٤:١٥ د.ن
947695

چوونە دەری هێزە ناسەربازییەکانیی ڕیکخراوەی نەتەوەکان لە سوودان

گوتە بیژی ڕیکخراوەی نەتەوەکان گوتی: ئەم ناوەندە نێو دەوڵەتییە بە هۆی ڕەوشی نالەباری ئاسایشتی لە سوودان، هێزە ناسەربازییەکانی بە شێوەی کاتی لەم وڵاتە دەباتە دەرەوە.

(ABNA24.com) "فەرحان حەق" گوتە بیژی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند، ژمارێک لە هێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە ئامادەی خزمەتن و بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە گرنگەکانی خۆیان لە سوودان دا دەمیننەوە، بەڵام بە هۆی مەسەلە ئاسایشتییەکان هێندێک لەوان بە شێوەی کاتی دەڕۆنە دەرێ.

"فەرحان حەق" سەبارەت بە هێزەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کەلە سوودان دا دەمیننەوە و یان ئەو کەسانەی وا ئەم وڵاتە جێدەهێلن شتێکی ئاراستە نەکردووە، هەروەها لە بارەی کاتی گەڕانەوەی ئەم هێزانەیش قسەیەکی نەکردووە. چالاکییەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سوودان، بریتین لە پەرەی هاوکارییەکان و یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە لەوان فەرمانبەریەتییە هاوبەشەکانی ئاشتی پاڕێزەرانی یەکێتی ئافریقا و ڕێکخراوەی نەتەوەکانە کەلە ساڵی ٢٠٠٧ەوە درێژەی هەیە.

قەیرانی سوودان، لە دیسەمبەری ٢٠١٨ەوە بە دەربڕینی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان دژی رەوشی شپرزەی ئابووریی دەستپێکرا و لە ئاکامی ئەم نائارامییانە، سوپای ئەم وڵاتە ١١ ئاپریلی ٢٠١٩ لە درێژەی کودەتایەک"عۆمەر ئەلبەشیر"یان لە سەرۆک کۆمارەتی وەلانا.

لەشکریانی ئەم وڵاتە بە پێکهێنانی ئەنجومەنی سەربازیی ئینتقالی دەستەڵاتیان گرتە دەست بەڵام خەڵکی سوودان  بە درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکانی خۆیان،خوازیاری پێکهێنانی دەوڵەتی ناسەربازین.

..............

300