مرۆڤایەتی لەسەرو هەموو دین و مەزهەبەکانەوەیە ئەگەر پەیڕوکارانی هەموو دینەکان بە نهێنیەکانی مرۆڤایەتی بگەیشتنایە ئەوا لەم دنیایەدا کەس دڵی کەسێکی تری نەدەشکاند ، نەک بگەنە کوشتن و سەربڕین و ماڵوێرانی بەناوی دینەوە ، ئیمامی عەلی سڵاوی خوای لێبێت دەڵێت : ئەوکەسەی لەبەرامبەرتا دەبینیتەوە “”” اما اخ لک فی الدین و اما نظیر لک فی الخلق “” .
یان لەدیندا براتە یان لە مرۆڤایەتیدا وەکو تۆیە .
کەواتە کەسێک تەنانەت ئەگەر بیرو باوەڕیشی لە تۆ جیاوازبێت ئەوا لە مرۆڤایەتیدا لەگەڵ تۆ شەریکە و تۆ ناتوانیت خۆت لەو بە باشتر بزانیت .
جوانترین هەواڵ لەم حەفتەیەدا خویندومەتەوە ئەوەیە سوپای عێراق لە چواردەوری شاری موسڵ دا کلیسایەکی مەسیحیەکانیان کردۆتەوە لە ناحیەی بەرتەڵە کە ترۆریستەکانی داعش دایانخستبوو .
لەهەمووی جوانتر ئەو نوسینەیە کە خوشکێکی مەسیحی نوسیویەتی لە سەر کردنەوەی کەنیسەکە لەلایەن سوپا و حەشدی شەعبیەوە :
“
ئەی ڕوناکی چاوەکان !
ئەی *#مەریەم * ی پاک ئاسودە بخەوە کە ئیتر هەرگیز *#مەسیح * بەسەلیب دا هەڵناواسن چونکە کوڕەکانی*# زەهرا* هاتوون .