AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna.com
یەکشەممە

٢٣ کانونی یەکەم ٢٠١٨

٣:١٣:١١ د.ن
921807

بەوێنە.. رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ٢٠١٨دا

بەوێنە.. رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ٢٠١٨دا

وێنەگرەکانی دەزگای میدیایی ئاسۆشیەتت پرێس لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست گرنگترین ساتەکانی ٢٠١٨ی ئەو وڵاتەیان لە هاوێنەی کامێراکانیانەوە تۆمارکردووە، لە بەشێکی زۆری وێنەکاندا ململانێی سەربازیی و ناکۆکی ناوچەیی دەردەکەوێت بەشێکیش ئاهەنگێران و یادی نەتەوەیی و ئاینی.

١٤ی ئایاری ٢٠١٨؛ پیاوێکی بەساڵاچوو لەسەر زەوییەکە دەکەوێت، دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئیسرائیلییەکانەوە تەقەی لێدەکرێت


٢٨ی نیسانی ٢٠١٨؛ لایەنگرانی سالح سەمەد، گەورە رابەری حوسییەکانی یەمەن لە دژی کوشتنی ناوبراو لەلایەن هێزە هاوپەیمانەکانی سعودیەوە خۆپیشاندان دەکەن



١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨؛ سەربازێکی ئیسرائیلی لە نزیک پاسێک وەستاوە دوای ئەوەی لە نزیک غەزە تەقێنرایەوە



٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨؛ دیمەنی دوای تەقاندنەوەی هۆڵێک لە کابوڵ کە چەندین زانای ئاینی و مەلا تیایدا بەمەبەستی یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەەی ئیسلام کۆبوبونەوە



٢٥ی تەموزی ٢٠١٨؛ دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی زیاتر لە یەک ساڵ، کارمەندێکی نەخۆشخانە بە فڕێدراوی دۆزرایەوە، جێگای سوتاوی و برینی زۆر بە لەشیەوە بووە، بە جۆرێک پێستی لەشی بە جلەکانیەوە توابوەوە



١ی ئەیلول ٢٠١٨؛ منداڵێکی بەدخۆراک لەسەر جێگای نەخۆشخانەیەکی یەمەن پاڵکەوتووە



٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨؛ چەند کەس چونەتە ژێر باڵی پیاوێک کە بەهۆی تەقینەوەوە لە مەڵبەندێکی ئاینی شیعەکان توشی تاسان وشۆک بووە

٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨؛ دیمەنی خۆپیشاندان و دروستبوونی شێوانشێوی لە لوبنان

١٣ی نیسانی ٢٠١٨، قامیشلۆ؛ چەکدارێکی دەستگیرکراوی گروپی تیرۆرستی داعش لە هۆڵی دادگای روبەروبونەوەی تیرۆر کە لەلایەن کوردەکانەوە بەڕێوەدەبرێت ئامادەی دانپیادانانە بە تاوانەکانیدا


١٤ی ئایاری ٢٠١٨؛ ئیڤانکا ترەمپ، کچەکەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە هاوەڵی لەگەڵ وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا پەردە لادەدەن لەسەر پانێلی ناساندنی قودس وە پایتەختی ئیسرائیل