AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna.com
شەممە

٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٨

٦:٣٦:٠٣ د.ن
921698

وێنە

رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ٢٠١٨دا

9 وێنەی جیاواز

وێنەگرەکانی دەزگای میدیایی ئاسۆشیەتت پرێس لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست گرنگترین ساتەکانی ٢٠١٨ی ئەو وڵاتەیان لە هاوێنەی کامێراکانیانەوە تۆمارکردووە، لە بەشێکی زۆری وێنەکاندا ململانێی سەربازیی و ناکۆکی ناوچەیی دەردەکەوێت بەشێکیش ئاهەنگێران و یادی نەتەوەیی و ئاینی.

١٤ی ئایاری ٢٠١٨؛ چەند منداڵێکی فەڵەستینی دەگرین بەهۆی رژانی غازی فرمێسک رێژ لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە

٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨؛ هێزە ئەمنییەکانی عەمانی پایتەختی ئوردن خراونەتە ئامادەباشییەوە(بەهۆی بوونی هێرشی تیرۆرستی)

٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨؛ دوای تەقینەوەی بۆبمێک لە ناوچەی سەدری بەغدا، خەڵکی لە شوێنی رووداوەکە کۆبوونەتەوە

٢٠ی ئابی ٢٠١٨،تاران؛ شیوەنی ژمارەیەک ژن بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە

١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨؛ فرۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ئیسرائیل بەسەر چەند کێڵگەیەدا دەسوڕێتەوە و ئاو دەرژێنێت کە لەلایەن کۆلارەکانی فەڵەستینەوە سوتێنرابوون

٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، کابوڵ؛ چەند پیاوێک بەناو داروپەردوی مارکتێکدا تێدەپەرن کە بە هۆی ئاگرەوە خاپوربوون

٣١ی ئاب ٢٠١٨؛ خۆپیشاندەرانی فەڵەستین لە نزیک کەرتی غەزە لە دەست هێزەکانی ئیسرائیل هەڵدێن

١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨؛ کەس و کاری شادی عەبدل ئال لەسەر تەرمی منداڵەکەیان راوەستاون، (دەسەڵاتدارانی فەڵەستن دەڵێن بە تەقەی پۆلیسی ئیسرائیل کوژراوە، پۆلیسی ئیسرائیلیش دەڵێت بەردی خۆپیشاندەران بەر سەری کەوتووە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە)

٤ی تشرینی دووەم ٢٠١٨،بەسرە؛ خۆپیشاندەران هەوڵ دەدەن هەڵبکوتنە سەر باڵەخانەی پارێزگای شارەکە، کە بەهۆی بێکاریی و نەبوونی خزمەتگوزاری گشتییەوە نارەزایان دەردەبڕی