بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لە دیداری ژمارەیەک لەگەڵ بنەماڵەکانی شەهیدانی بەرەڤانی پیرۆز و پارێزەری حەرەم و بەرگرانی سنوور و ئاسایشی وڵات، خەڵک و گەنجان و هەروەها بەرپرسانیان بانگهێشت کرد لە بەرانبەر پیلانەکانی بەرەی چەوسێنەری و لە سەروویانەوە ئەمریکا بوەستن.
وتیشیان: ئەوەی کە گەلی ئێران لە ماوەی ۴۰ ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگای پڕمەترسی و پڕ زەحمەتی خۆیدا لە بەرانبەر هەموو زاڵمان وەستا و ئەوان نەیانتوانی هیچ غەڵەتێک بکەن بە هۆی بڕوا بە شەهادەتە و ئەمە چارەنووسێکی پڕ شانازیە.
ڕاشیانگەیاند: ئەمڕۆکەش گەنجانی ئیماندار و شۆڕشیی بە هەمان ڕۆحیەی گەنجان و شەهیدانی ڕابردوو دێنە مەیدان و بە هەست بە بەرپرسیارێتی کردن و دلێری وەک کۆڵەکەی شۆڕش، لە بەرانبەر دوژمن دەوەستن و پێشوازی لە شەهادەت دەکەن.
ڕێبەری بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەگەر ئەم شەهیدبوون و دلێریو سەبر و تاقەتەی بنەماڵەی شەهیدان نەبوایە، چەوسێنەرانی جیهانی و ئەمریکای جەنایەتکار هەروەک سەردەمی تاغووت، بەسەر وڵاتدا زاڵ دەبوون.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەگەر دەتانەوێت ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ئەمریکا بناسن، سەیری سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی دەوڵەتی ئێستای ئەم وڵاتە بکەن.
ڕێبەری بە ئاماژە بە کارەکانی ئەم دوو ساڵەی ڕابردووی ئەمریکاییەکان بە تایبەت دۆخی گەمارۆوە یەک لایەنەکان و یارمەتیدانی دوژمنانی ئێران، وتیان: پیلانەکانی ئەوان ئاشکرایە.
وتیشیان: ئامانجی ئەوان ئەمە بووە کە لە رێگای گەمارۆدان و کاری دژە ئەمنییەوە، لە وڵات دووبەرەکی، ناکۆکی و شەڕ دروست بکەن و ژمارەیەک کەس بێننە سەر شەقام بەڵام بە کوێری چاوی دوژمنانەوە، هاوینی ئەمساڵ یەکێک لە باسترین هاوینەکان بوو.
جەختیشیان کرد کە میللەتی ئێران بە هەموو تواناوە وەستاون و خۆڕاگرن.