AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna.com
ھەینی

١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٨

٤:٠٢:٣٧ د.ن
912536

به مەبەستی دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکاران؛

هێزە عێراقییەکان لە جادەی بەغدا و رۆژهەڵاتی ئەنبار جێگر کرا

جێگرکرانی بەربڵاوی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە ناوچەی کەمەربەندیی بەغدا و رۆژهەڵاتی ئەنبار و هەروەها گیرانەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی لە بەسرە بۆ پاراستنی زیارەتکاران لە گرینگترین هەواڵە ئەمنییەکانی ماتەمینی حسێنی‌یه.

بە گێڕانەوە لە “النهرین”، سەرچاوەگەلی عێراقی لە جێگرکرانی بەربڵاوی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە ناوچەی کەمەربەندی بەغدا و رۆژهەڵاتی ئەنبار لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن (دخ) هەواڵیان دا.

سەرچاوەگەلی سەر بە حەشدی شەعبی عێراق ڕایانگەیاند: هێزەکانی یەکەی ٢٧ی حەشدی شەعبی بەرپرسایەتی ئاسایشی جادەی پەیوەندیی نێوان بەغدا و ئەنباریان بە ئەستۆ گرتووە و لەو پێناوە دەستیان داوەتە پشکنینی ناوچە بە مەبەستی جێگرکردنی باری ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی کێشەگەلی شیمانەیی.

لە لایەکی دیکەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەسرەش ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئامادەیی هێزەکانی ئەو فەرماندەییە بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن (دخ) کە لەو رێگەوە بەرەو کەربەلا تێدەپەڕن، هەواڵی دا و ڕایگەیاند: ڕێوشوێنی ئەمنیی تایبەتی لە لایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەسرە گیراوەتە بەر و هێزەکانی ئاسایش بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ دابین کردنی ئاسایشی زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن (دخ) لە سنووری پارێزگاگەلی دراوسێدا جێگر بوونە.