دوو وێنه‌ی جیاواز له عه‌بدولمه‌لیک حه‌وسی سه‌رکرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نسارووڵای یه‌مه‌ن له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کاردانه‌وه‌ی زۆری به دواوه بووه.
ئه‌م وێنه‌یه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به زۆری ده‌ستاوده‌ست بووه. به‌کارهێنه‌رانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی یه‌مه‌ن له به‌رامبه‌ر گه‌مارۆ و گوشاره‌کانی سه‌عوودیا و هاوپه‌یمانه‌کانی خۆڕاگری ده‌که‌ن سه‌رکرده‌کانیش هاوڕێ و هاوخه‌می ئه‌وانن و گۆڕینی ڕواڵه‌تی سه‌رکرده‌ی یه‌مه‌نییه‌کان ئه‌مه پیشان ده‌دات.
وێیه‌که‌ی حه‌وسی تایبه‌ته به ساڵی 2015 و ئه‌وی دیکه له ساڵی 2018 و پیشان ده‌دات که کاریگه‌ری دۆخی یه‌مه‌ن و هاوڕێبوونی ئه‌م سه‌رکرده‌یه له گه‌ڵ خه‌ڵک چۆن بووه.