له‌و کاته‌وه که دوناڵد تره‌مپ پاڵی به کورسییه‌که‌ی کۆشکی سپییه‌وه داوه، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و سه‌عوودیا به‌راورد به خولی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما به‌هێزتر بووه. ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی ئۆباما زۆر دابه‌زی. ڕه‌نگه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌مه‌ش یاسای جێبه‌جێکردنی دادپه‌روه‌ری له به‌رامبه‌ر لایه‌نگرانی تیرۆریزم بێت که سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیکردنی ئۆباما له لایه‌ن کۆنگرێسی ئه‌مریکاوه په‌سه‌ند کرا تا ڕێگاکانی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له سه‌عوودیای تاوانبار به دۆسیه‌ی 11 ی سپتمبێره‌وه هه‌موارتر ببێت.
دوناڵد تره‌مپ له سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا، هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی کڕینی نه‌وتی له سه‌عوودیا کردبوو به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆک کۆمارانی ئه‌مریکا که یه‌که‌م سه‌ردانیان بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایه، ئه‌و سه‌عوودیای وه‌ک یه‌که‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارد. تره‌مپ له‌م سه‌ردانه‌دا له گه‌ڵ شا سه‌لمان گرێبه‌ستی سه‌ربازی 110 ملیار دۆلاریی واژۆ کرد، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریکا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر ڕایگه‌یاند: سه‌دان ملیار دۆلار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ئه‌مریکا گه‌ڕایه‌وه، ئه‌مه‌ش به مانای دابینکردنی هه‌لی کار ده‌بێت.
تویته‌که‌ی تره‌مپ به‌و مانایه ده‌بێت که ناوبراو به ته‌نیا هه‌وڵی مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی ده‌دات.
به‌م دواییانه‌ش تره‌مپ ڕایگه‌یاند که ئێمه سه‌عوودیا ده‌پارێزین، ڕه‌نگه ئێوه بڵێن که ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندن. من عاشقی شا سه‌لمانم به‌ڵام پێم ڕاگه‌یاندووه که ئێمه ده‌تانپارێزین و ئێوه به بێ ئه‌مریکا ته‌نیا دوو هه‌فته به‌رده‌وام نابن و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت تێچووه‌کانی ئه‌م پاراستنه به ئێمه بده‌ن.
ئه‌ڵبه‌ت دوناڵد تره‌مپ له سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی ژاپۆن و کۆریای باشور کردبوو که ده‌بێت تێچووی پاراستنیان له لایه‌ن ئه‌مریکاوه بده‌ن، به‌ڵام لێدوانه‌کانی به‌رامبه‌ر به سه‌عوودیا وه‌ک سووکایه‌تی و به بچووک زانینی سه‌رکرده‌کانی ئه‌م وڵاته داده‌نرێت.
پاش سه‌مای شمشێری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له نێو شازاده‌کانی سه‌عوودیا له ڕیاز تا لێدوانه‌کانی وه‌ک سووکایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌م وڵاته، تره‌مپ چاوی بڕیوه‌ته سه‌روه‌ت و سامانی سه‌عوودیا و به ڕاشکاوانه ڕایگه‌یاندووه ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندن و ئێمه ده‌یانپارێزین و ده‌بێت تێچووه‌کانی سوپای ئه‌مریکا دابین بکه‌ن. ناوبراو ئه‌وه‌نده سووکایه‌تی به سه‌عوودیا کردووه که ڕایگه‌یاندووه وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی سه‌عوودیا به‌و هه‌موو بودجه سه‌ربازییه‌وه به بێ ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت دوو هه‌فته به‌رده‌وام نابێت. هه‌ڕه‌شه‌کانی تره‌مپ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده سووکایه‌تی به سه‌عوودییه‌کان کردووه که محه‌ممه‌د بن سه‌لمانی جێنشینی ئه‌م وڵاته‌ی هێنایه ده‌نگ که به نێوه‌نده‌گێڕی و ده‌ستێوه‌ردانی جراد کۆشنه‌ری زاوای تره‌مپ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه. بن سه‌لمان له پێگه‌یه‌کی لاوازدا ده‌رکه‌وت و وتی: ڕیاز بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری خۆی هیچ پاره‌یه‌ک به ئه‌مریکا نادات، پاره‌ی هه‌موو ئه‌و چه‌کانه‌ی که کڕیومانه به ئه‌مریکا دراوه و ئه‌م چه‌کانه‌مان به بێ به‌رامبه‌ر وه‌رنه‌گرتووه.
جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووس و ڕه‌خنه‌گره به‌ناوبانگه‌که‌ی سه‌عوودیا پێش ونبوونه پڕ ڕه‌مز و ڕازه‌که‌ی له کۆنسووڵخانه‌ی ئه‌م وڵاته له ئه‌سته‌نبووڵ ڕایگه‌یاند: جێی سه‌رسوڕمانه که سه‌رکرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی هیچ وه‌ڵامێکیان بۆ ئیهانه به‌رده‌وامه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا نییه، تره‌مپ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانی ئه‌م وڵاتانه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا عه‌ره‌به‌کان ته‌نیا وه‌ک بیره نه‌وته‌کان ده‌بینێت.
له کۆتاییدا ئاماژه به‌و دوو بابه‌ته ده‌ده‌ین که هۆکاری به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕیاز و واشنتن له ساڵانی ڕابردوو بووه. یه‌که‌م بابه‌ت بۆ که‌سایه‌تی تره‌مپ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ناوبراو که‌سێکی سیاسی نییه و په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی جیهان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی بازرگانی و مسۆگه‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکادا ده‌بینرێت.
بابه‌تی دووه‌م بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه. به دڵنیاییه‌وه که په‌یوه‌ندی ئه‌مریکا و سه‌عوودیا هیچ کات به ته‌واوی ناپچڕێت. یه‌کێک له گرنگترین هۆکاره‌کانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش بۆ دۆخی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مریکا سه‌عوودیای وه‌ک هاوپه‌یمانی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵبژاردووه و تا ئه‌و کاته‌ی که وڵاتێکی دیکه وه‌ک جێگره‌وه‌ی سه‌عوودیا ده‌ستنیشان نه‌کات، به‌سراوه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌مێنێته‌وه.
ئێرانیش ده‌توانێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا و سه‌عوودیا بێت. ڕه‌نگه ئه‌م دوو وڵاته به بێ یه‌کدی نه‌توانن دژایه‌تی ئێران بکه‌ن.
نه‌وت هۆکارێکی دیکه‌ی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕیاز و واشنتنه. له ئێستادا که تره‌مپ گه‌مارۆکانی له دژی ئێران جێبه‌جێ کردووه، پێویستی به وڵاتێک هه‌یه که بۆشایی نه‌بوونی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌کانی جیهان قه‌ره‌بوو بکاته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش داوای له وڵاتانی ڕووسیا و سه‌عوودیا کردووه وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی خۆیان زیاتر بکه‌ن. بن سه‌لمانیش ڕایگه‌یاندووه که دابه‌زینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌کاندا قه‌ره‌بوو ده‌که‌ینه‌وه.
کۆتایی/.