AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
دووشەممە

٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٨

١٢:٤٤:٥٦ د.ن
912034

سێناتوری ئەمریکایی

دەبێت سعودیە وڵامدەری خوێنی خاشقچی بێت

سێناتوری ئەمریکایی، وڵامدانەوەی دەوڵەتی عەرەبستان سەبارەت بە کوشتنی ڕۆژنامە نووسی ڕەخنەگری ئەو وڵاتەی داوا کرد.

“کریس مورفی” سێناتوڕی ئەمریکایی ڕۆژی شەمە وتی: دەوڵەتی عەرەبستان دەبێ سەبارەت کوشتنی  “جەمال خاشقچی” ڕۆژنامە نووسی ڕەخنە گری ئەو وڵاتە وڵامدەر بێت.

مورفی جەختی کرد ڕیاز دەبێ هەرچی زووتر وڵام بداتەوە کە چی بە سەر خاشقچی دا هاتووە. ئەمریکا بێ گرینگی دان بە خاڵی بێ ئەژماری پێشێل کردنی مافی مڕۆڤ و ئازدی ڕادەربڕین لە عەرەبستان بەردەوام پشتگری لەو ڕژیمە کردووە. ئەو سێناتورە ئەمریکاییە وتی لە کاتێکدا کە ڕاپوڕتەکان سەبارەت بە دەوری عەرەبستان لە کوشتنی ئەو ڕوژنامە نووسە ڕەخنە گرە دروست بێت واشنگتون دەبێ پەییوەندیەکانی خۆی لە گەڵ ڕیاز بپچڕێنێ.

ڕۆژنامەی  واشنگتون پوست بە گێڕانەوە لە پولیسی تورکیا ڕاپۆڕتی دا هێزەکانی عەرەبستانی سەعوودی خاشقچی بە  نەخشەیەکی لە پێشدا داڕێژڕاو لە ناوخۆی کونسولخانەی  ئەو وڵاتە لە ئەستەمۆڵی تورکیای کوشتووە. جەماڵ خاشقچی ڕوژنامە نووسی ڕەخنەگری کردەوەکانی موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی سێشەمەی ڕابردوو دوای چوونی بۆ کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا ون بوو. مێدیاکان ئەمڕۆ یەکشەمە  ڕاپۆڕتیان دا  کە تەرمی خاشقچی بە شوێنەواری ئەشکەنجەی زۆر لە ئەستەمۆڵ دوزراوەتەوە. ناوی خاشقچی لە پێڕستی کەسانی گیراوی ئالی سەعوود دا بوو و ناوبراو لە ترسی گرتنی لە دەرەوەی عەرەبستان ژیان بەسەر دەبات.