سه‌رۆک کۆماری ئێران په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی کردووه و ڕایگه‌یاندووه که هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات به‌هێزتر ببێت.
له په‌یامه‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی عێراق هاتووه: هیوادارین په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق له سه‌رجه‌م بواره‌کان و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌ر دوو وڵات گه‌شه و پێشکه‌وتنی زیاتر به خۆوه ببینێت.
ڕۆحانی هه‌روه‌ها داوای سه‌رکه‌وتنی بۆ عادڵ عه‌بدولمه‌هدی و به‌خته‌وه‌ریی بۆ گه‌لی عێراق کردووه.