AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
دووشەممە

١ تشرینی یەکەم ٢٠١٨

١٢:٣١:٥٥ د.ن
911172

ئێران لە کرماشانەوە پێنج مووشەک ئاراستەی سووریا دەکات

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە تۆڵەی ئەو هێرشەی گرووپێکی چەکداری لە 22ی ئەیلوولی ئەمساڵ بۆ سەر نمایشێکی سەربازی لە شاری ئەهواز ئەنجامیدا، هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر گرووپێکی چەکداری لە سووریا ئەنجامداوە.

لە راگەیێندراوێکدا سوپای پاسداران دەڵێت، بەرەبەیانی ررۆژی دووشەممە ژمارەیەک مووشەکی دوورهاوێژ لە کرماشان تەقاندوون و لە قائیمی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا گرووپێکی چەکداری کردووەتە ئامانج، کە ئێران پێیوایە دەستی لە هێرشەکەی ئەهوازدا هەبووە.

ئاژانسە ئێرانییەکان دەڵێن، لە هێرشەکەدا کوژراو و بریندارن هەن، بەڵام ئاماژە بە ژمارەی قوربانییان ناکەن. سوپای پاسدارانیش هیچ شتێکی لەسەر ئەنجامی هێرشەکان رانەگەیاندووە.

ئەوە دووەم هێرشی لەو جۆرەیە لە ماوەی ساڵیکدا ئێران بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نەیاری حکومەتی سووریا ئەنجامیدەدات.

22ی ئەیلوولی ئەمساڵ چوار چەکداری نەناسراو هێرشیانکردە سەر نمایشێکی سەربازی لە شاری ئەهواز لە باشووری رۆژئاوای ئێران و نزیکەی 25 کەس کوژران.