AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
یەکشەممە

٣٠ ئەیلوول ٢٠١٨

١:٥٨:٣٣ د.ن
911072

بڕیارێك له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

گوتەبێژی فەرمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه‌، 1ی تشیرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018، پشووی فه‌رمییه‌.

وه‌كو گوته‌بێژی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، بەهۆی ئه‌وه‌ی ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەرانی حكوومەت سەرقاڵی چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانن، بۆیه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ كراوه‌ته‌ پشوو.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێم:

"بەهۆی سەرقاڵبوونی ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەرانی حكومەت بە چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بڕیار درا رۆژی دووشەممە 2018/10/1 لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ببێتە پشووی فەرمی.

سەفین دزەیی

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2018/9/30"