فه‌رهاد مه‌مدوحی نوێنه‌ری ئێران له دانیشتنی کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وه‌ڵامی پڕوپاگه‌نده‌کانی بنیامین نتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ڕژێمی زایۆنیستی مێژوویه‌کی دووری له به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی هه‌یه و له‌م پێناوه‌دا ساڵه‌هایه که هه‌وڵ ده‌دات سرنجی خه‌ڵک له سه‌ر تاوانه به‌رده‌وامه‌کانی له دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان لا بدات.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ڕژێمی زایۆنیستی به سه‌رچاوه‌ی قه‌یران و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که داده‌نرێت، وتی: پڕوپاگه‌نده‌کانی نتانیاهۆ گوزارشت له نائاساییبوونی ناوبراو و درۆ و تۆمه‌تبارکردنی وڵاتانی دیکه ده‌کات و هه‌وڵێکی ڕێکخراوه‌یی زایۆنیسته‌کانه بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی له تاوانه دژه مرۆڤه‌کانی ئه‌م ڕژێمه له دژی خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستین و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ش.
نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی: ئیسرائیل غه‌زه‌ی کردووه‌ته گه‌وره‌ترین زیندانی مرۆڤی له جیهان، ئه‌م ڕژێمه دیکتاتۆره که له لایه‌ن به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت وا پیشان ده‌دات که به‌ره‌و پێشکه‌وتن ده‌ڕوات له کاتێکدا که تێڕوانینێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و مه‌زهه‌بیی وه‌ک داعش هه‌یه. پڕوپاگه‌نده‌کانی ڕژێمی زایۆنیستی وه‌ک نازییه‌کانی ئه‌ڵمانیایه که جیهانی به‌ره‌و ڕووخاندن برد، ئه‌م ده‌زگا ڕه‌گه‌زپه‌رسته گاڵته به دیمۆکراسییه‌وه ده‌کات.
ڕژێمی زایۆنیستی 300 بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی سه‌باره‌ت به چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کان پێشێلکردووه
نوێنه‌ری ئێران له درێژه‌دا وتی: ڕژێمی زایۆنیستی گاڵته به ئامانج، سیاسه‌ت و تێڕوانینی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ده‌کات. ئه‌م ڕژێمه تا ئێستا 300 بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌بوونی چه‌که کۆمه‌ڵکوژه‌کان پێشێلکردووه. ئه‌مریکا تا ئێستا 44 جار مافی ڤیتۆی بۆ پاراستنی ئیسرائیل به کار هێناوه.
مه‌مدوحی ڕوونیکرده‌وه: نتانیاهۆ به پیشاندانی چه‌ند وێنه‌یه‌ک که له نه‌خشه‌ی گوگڵ وه‌رگیراوه پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌کات که دامه‌زراوه‌ی نوێی ناوه‌کیی له ئێران دۆزیوه‌ته‌وه که ئه‌مه‌ش درۆیه‌کی گه‌وره‌یه و پیشانده‌ری ئه‌وه‌شه که درۆ بووه‌ته به‌شێک له DNA ی ناوبراو و به‌رپرسانی دیکه‌ی ڕژێمی زایۆنسیتی.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: له جێی ئه‌م هه‌واڵ و درۆیانه، پێویسته واز له هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌کی له دژی وڵاتانی دیکه بێنێت. ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی ناوه‌کی له لایه‌ن ڕژێمی زایۆنیستییه‌وه بکات.
نوێنه‌ری ئێران هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه که ئێران به توندی وه‌ڵامی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیستی ده‌داته‌وه و کاتی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به‌سه‌رچووه.