سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەک گرتووەکاندا لە نیۆیۆرک دەستی کردە وەڕێخستنی شانۆیەکی پڕوپاگەندەیی تازە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.
“بنیامین نەتانیاهوو” بە دووپات کردنەوەی تۆمەت و بانگەشە بێ بنەماکانی ڕابردووی، وێنەگەلێکی نیشان دا و بانگەشەی کرد هەممارێکی ئەتۆمی شاراوە لە نزیکی تاراندا بوونی هەیە.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە بێ ئاماژە بە هەممارکردنی سەدان کڵاڤۆکی ئەتۆمی لە جبەخانەکانی ئەم ڕژێمەدا بانگەشەی کرد؛ ئێران لەو هەممارەدا، بەرنامەی نهێنیی ساز کردنی چەکی ئەتۆمیی خۆی دەباتە پێشەوە.
نەتانیاهوو بە ئاماژە بەوەی کە ئیسراییل زانیارییەکانی سەبارەت بەو هەممارە بانگەشە کراوەی ئاراستەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کردووە، بایەخ نەدانی ئاژانس بە بانگەشەکانی ئەم ڕژێمەی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها یەکێتیی ئەورووپایشی لەبەر هەوڵ بۆ خۆدزینەوەی لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دایە بەر ڕەخنە و وتی: ئەورووپا نابی هاوکاریی ئێران بکات.
ئەو شانۆ پروپاگوەندەییە نوێیەی کە نەتانیاهو وەڕێی خستووە لە کاتێکدایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئیستا لە ١٢ ڕاپۆرتدا جەختی کردووە لە سەر ئاشتیانە بوونی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران.
نەتانیاهوو دووشەممە ٣٠ی ئاپریلیش لە شانۆیەکی پڕوپاگەندەییدا ژمارێک وێنە، سی دی و کاغەزی خستە بەر کامێرای تەلەڤزیۆنەوە و بانگەشەی کرد کە ئێران بەرنامەی نهێنی هەیە بۆ ساز کردنی چەکی ئەتۆمی.
نەتانیاهوو شەش ساڵ لەمەوبەریش بە نیشان دانی نەخش و نیگارێک کە خۆی لە سەر کاغەز کێشابووی، بانگەشەی کرد ئێران خەریکە دەگاتە هێڵی سووری دەسراگەیشتین بە بۆمبی ئەتۆمی.