گرووپی ئه‌هوازییه‌كان كه داوای سه‌ربه‌خۆیی عه‌ره‌به‌كانی باشووری ئێران ده‌كه‌ن، به‌رپرسیارێتی خۆیان له ھێرشی سه‌ر نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای ئێران و سوپای پاسداران له شاری ئه‌هواز راگه‌یاند كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س.
گوته‌بێژێك به‌ناوی گرووپی ئه‌هوازییه‌كان رایگه‌یاند: "ئه‌وان هێرشكه‌یان ئه‌نجامداوه".
به‌گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كانی میدیاكانی ئێران، ژماره‌ی كوژراوانی ھێرشه‌كه بۆ 24 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌و زیاتر له 50 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
سوپای پاسدارانی ئێرانیش سعوودیه به ده‌ستهه‌بوون له هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ڵێن ده‌دات به‌خێرایی وه‌ڵامی لایه‌نی ھێرشبه‌ر بداته‌وه.