AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna.com
ھەینی

٢١ ئەیلوول ٢٠١٨

٣:٣٨:٢٣ د.ن
909996

عاشورای حسەینی مەرزەکانی تێپەڕاندوە

بەبۆنەی هاتنی یادی عاشورا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە.

بەبۆنەی هاتنی یادی عاشورا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە؛ رۆژی پێنجشەممە (٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٨) كە هاوكاتە لەگەڵ یادی عاشورادا، لە سەرجەم فەرمانگە و دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

ساڵانە لەو یادەدا چەندین مەراسیمی تایبەت لەو شوێنانەدا بەڕیَوەدەچێت کە دانیشتوانەکەی شیعە مەزهەبن و لە هەرێمی کوردستانیش، دانیشتوانی خانەقین ئەو یادە دەکەنەوە و لەو ڕۆژەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەبەن، هەروەها لە سلێمانی بەتایبەتی لە حوسەینیەی حەکیم ئەویادە پیرۆزە بەرز ڕادەگیرێت .

شیعەکانی دانیشتووی هەولێر و دهۆکیش ئەویادە بەرز دەنرخێنن ، مەراسیمەکانیان بەرپا دەکەن .
مەراسمی عاشورا مەرزەکانی تێپەڕاندوە .