سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنییان لە جیزان لەباشووری عەرەبستان خستە خوارێ.
سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕایگەیاند: ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە لە بەرزاییەکانی دود ی جیزان کەوتە بەر پەلامار.
هێزی دەریایی یەمەنیش ئێوارەی ڕۆژی شەممە پاپۆڕ ێکی شەڕکەری ڕژێمی سعودیان لە لێوارەکانی جیزان داوەتە بەر پەلامار.
هێزی بەرگرییانەی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمە لایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەستێنێ.
عەرەبستان بە پشتگریی ئیمارات، ئەمریکا و چەند وڵاتی دیکە لە مارچی ٢٠١٥ ەوە دەستیان داوەتە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەمینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتەی کردووە. شەڕ پتر لە چواردە هەزار خوازییەکانیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی لە یەمەن تا بە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوینان یەمەنی.
دەستدرێژکاری سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردوەتەوە.