نیزیکەی هەشتا هەزار کەس ڕۆژی شەممە لەسەر بانگێشتنی دروزییەکانی دانیشتووی فەلەستینی داگیرکراو بەکۆبوونەوەلە مەیدانی ڕابینی شاری تەل ئەبیب بەدژی یاسای ڕەگەز پەرەستانەی وڵاتی جوو، خۆپیشاندانیان ساز کرد .
کۆمەیسەری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ڕایگەیاند: سەبارەت بە سکاڵای پێشکەش کراو لەلایەن لیژنەی عەرەبی ، پێ وشوێن گرتنی یاسای وڵاتی جوو، لێکۆڵینەوەدەکات.
لە سکاڵای ئەم لیژنەیە بە دژی یاسای ئەم دواییەی کنیستی ڕژێمی زایۆنیستی ئاماژە نەکراوەتە خاڵەکانی ڕەگەزپەرەستانەی ئەم پەسەند کراوەیە .
محەممەد برکە سەرۆکی لیژنەی عەرەبی پێ وشوێن گرتنی ئەم یاسایە پێداگری کرد ئەم سکاڵایە دەستپێکی هەوڵەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی بەدژی یاسای ڕەگەز پەرەستانەی وڵاتی جوویە و پێوەندییەکان لەمبارەوە لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان و یەکێتیی ئەورووپا، درێژەی هەیە.