باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە داوای لە ڕژێمی زایۆنی کرد پێبەبند بێ بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و کۆتایی بێنێ بە ڕەوتی ڕۆنانی شارۆچکەسازی لە زەوی و زاری فەلەستینییەکاندا.
“ماژائۆ شو” Ma Zhaoxu راشکاوانە رایگەیاند: شارۆچکەسازییەکانی ئیسراییل لەگەڵ بڕیارنامەی ٢٣٣٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نایەتەوە.
باڵیۆزی چین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها وتی: ئیسراییل دەبێ کۆتایی بێنێ بە کاول کردنی ماڵ و تیابردنی سامانی فەلەستینییەکان.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٣ی دێسەمبەری ٢٠١٦ لە بریارنامەیەکدا (بڕیارنامەی ٢٣٣٤) داوای لە ڕژێمی زایۆنی کرد خێرا و بە تەواوەتی هەموو چالاکیی شارۆچکەسازیی خۆی لە فەلەستینی داگیرکراو ڕابگرێ.
ڕژێمی زایۆنی بەردەوام بە بێ ئاوڕدانەوە لە ویست و خواستی کۆمەڵگەی جیهانی درێژەی داوە بە ڕۆنانی شارۆچکەی نوێ بۆ زایۆنییەکان و لەم بوارەشدا ئەمریکا وەکوو هەمیشە پشتیوان و پاڵپشتیەتی.
ڕژێمی ئیسراییل بە ڕۆنانی شارۆچکەی زایونی نشین بە نیازی گۆڕینی داڕشتی جوگرافیایی ناوچە فەلەستینییەکان و بەخشینی سیمایەکی زایۆنی بەو ناوچانەیە تا بە تەواوەتی دەست بگرێ بەسەر بست بە بستی خاکی فەلەستین و دەسەڵاتی خۆی زاڵ کات بە سەر هەموو ناوچە فەلەستییەکاندا.