سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند تەقینەوەیەک لە شاری جەلال ئابادی، رۆژھەڵاتی ئەفغانستان ڕوویدا.
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز، لەزاری بەرپرسانی ناوخۆیی ئەفغانستانەوە بڵاویکردووەتەوە سەرەڕای تەقینەوەکان، دەنگی تەقەش لە ناوچەکەدا دەبیسترێت.
لەوبارەوە ئاتاوڵا کۆگیانی، وتەبیچژی حکومەتی ناوخۆیی جەلال ئاباد، ڕایگەیاندووە چەند ڕاپۆرتێک لەبارەی تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی پۆلیس لە شاری جەلال ئاباد ھەیە، بەڵام ھێشتا ئامانج و جۆری تەقینەوەکە ڕوون نییە.