سوپای ئیسرائیل لەمیانی ھێرشێکیدا بۆ سەر کەرتی غەزەی داگیرکراو، مێردمنداڵێکی فەلەستینی کوشت، ئەوەی بەپێی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین بۆ ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز.
بەوتەی سوپای ئیسرائیل ھێزەکانیان بە گولـلە وەڵامی فەلەستینییەکانیان داوەتەوە کە لە کامپی ئاوارەکانی دھێشەی نزیک بەیت لەحم بە بەرد و بۆمبی ئاگرین و نارنجۆک ھێرشیان کردوونەتەسەر.
وەزیری تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند فەلەستینییە کوژراوەکە مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵانە بەناوی ئەرکان مەزھەر و برینەکەی لە سنگیدا بووە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لە میانی ھێرشەکەدا دوو فەلەستینی بە تۆمەتی ئەنجامدانی ھێرشەکان دەستگیرکردووە، و شوێنێکی دروستکردنی چەکی ئاشکراکردووە.