وتارخوێنی هه‌ینی شاری سه‌وڵاوای مه‌ریوان وتی: به دڵنیاییه‌وه تاوانه‌که‌ی تیرۆریستان له شه‌هیدکردنی ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی سوپای پاسداران له مه‌ریوان به پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و قورئانه.
مامۆستا سه‌ید ئه‌حمه‌د سه‌جادی هاوخه‌می خۆی به بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی سوپای پاسداران له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ده‌ربڕی و وتی: به دڵنیاییه‌وه تاوانبارانی کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی مه‌ریوان سزای خۆیان وه‌رده‌گرن.
وتیشی: کۆمه‌ڵه‌ی زانایانی ئائینی پارێزگای کوردستان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییه ده‌کات.
مامۆستا سه‌جادی وتی: دوژمنان و تیرۆریستان ناتوانن به‌م شێوه‌یه خه‌ڵک و حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران لێک جیا بکه‌نه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان متمانه‌یان به کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه.
وتارخوێنی هه‌ینی سه‌وڵاوای مه‌ریوان وتی: له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه تا ئێستا به ده‌یان پیلان و گه‌مارۆ و تیرۆر له لایه‌ن دوژمنانه‌وه بینراوه، به‌ڵام خه‌ڵک له ئیراده‌ی خۆیان بۆ پاڵپشتی له کۆماری ئیسلامی ئێران پاشگه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ به یه‌کڕیزی و به‌هێزتر پاڵپشتی له ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌که‌ن.