AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
یەکشەممە

٢٢ تەمووز ٢٠١٨

١٠:٢٥:١٣ ب.ن
902614

گەلی ئێران بە یەکڕیزی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەدەنەوە

کردەوە تیرۆریستییەکەی مەریوان توڕەیی و دژایەتی خەڵکی بە تایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان بەرامبەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان بە دوای خۆیدا هێناوە

کردەوە تیرۆریستییەکەی مەریوان شەپۆلێکی توڕەیی و دژایەتی خەڵکی بە تایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان بەرامبەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان بە دوای خۆیدا هێناوە و لە هەمان کاتدا ئیرادەی ئێرانییەکانی بۆ پاراستنی وڵات و شۆڕشی ئیسلامی بەهێزتر کردووە.

هێرشە تیرۆریستییەکەی مەریوان و کوشتنی ژمارەیەک لە گەنجانی پارێزەری خاکی پاکی نیشتمان لە لایەن گرووپێکی تیرۆریستییەوە، ناسنامەی ڕاستەقینەی تیرۆریستان و ئەوانەشی ئاشکرا کردووە کە پاڵپشتی لەوان و کردەوەکانیان دەکەن.
ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە درێژایی چوار دەیە تەمەنی پڕ لە دەسکەوت و شانازی ئەم شۆڕشە بدەینەوە، زۆر نموونەی پیلان و کردەوەی نامرۆڤانەی تیرۆریستانی پەروەردەکراوی ڕەوتی ستەمکاری جیهانیمان بۆ ڕوون دەبێتەوە و بەو ڕاستییەش دەگەین کە ئێران و ئێرانییەکان بەهێزتر لەوەن کە ئەوان بیریان لێکردووەتەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە قوربانییەکانی دەستی تیرۆر بووە و شانازی بەوەش دەکات کە لە سەر ئاستی ناوچەکە و تەنانەت جیهان یەک لەو وڵاتانەیە کە بە شێوازی ڕاستەقینە شەڕی دژ بە تیرۆری کردووە و کارنامەی چەندین ساڵی ڕابردووی لە هاوکاری گەل و حکومەتی وڵاتانی سوریا و عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش ئەم نیازپاکییەی تاران دەسەلمێنێت و ئەمجارەش بە دڵنیاییەوە خەونی سەرکردەی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ ئاژاوەگێڕی لە سنورەکانی ئێران لە گەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق بەدی نایەت و وەڵامی کردەوە نامرۆڤانەکانیان وەردەگرن.
بێ گومان ئەم تاوانە نامرۆڤانەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئێرانییەکان وەک هەمیشە بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی خۆیان وەڵامی هەڕەشە و پیلانەکان بدەنەوە و کۆماری ئیسلامی و خاکی پاکی ئێران بپارێزن.


پێشتر سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتووێژی لە گەڵ میدیایەکی ئێرانی ڕایگەیاندبوو کە ئەوان ناهێڵن گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران خاکی هەرێمی کوردستان بۆ چالاکییەکانی ئێران بە کار بێنن.!