AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
پێنجشەممە

١٩ تەمووز ٢٠١٨

٩:٥٣:١٢ ب.ن
902254

کۆلارە ئاگرینەکان زایۆنیستەکانی تۆقاندووە

کۆلارە ئاگرینەکان بە یەکەم فڕۆکەی دەستکردی فەڵەستینییەکان دادەنرێت کە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی زایۆنیستەکان.

ڕۆژنامەی ڕای الیوم بە ئاماژە بە تێچوو و زیانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆلارە ئاگرینەکان ڕایگەیاند: کۆلارە ئاگرینەکان وەک یەکەم فڕۆکەی دەستکردی فەڵەستینییەکانە و دەتوانین بە فڕۆکەی جۆری ئێف ١ ناوی ببەین، لە بەر ئەوەی کە ئەم فڕۆکە هەرزانە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری خستووەتە دڵی ئیسرائیل و شارۆچکەنشینەکان و ئەوەش دەسەلمێنێت کە ڕێگای خۆڕاگری بە پشت بەستن بە ئیرادەی بەهێز و پێداگری بۆ ئازادکردنی فەڵەستین بە هەموو ئامرازێکەوە درێژەی دەبێت و ڕژێمی داگیرکار تا ئەو کاتەی کە درێژە بە داگیرکاری خۆی بدات، بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوکێکدا دەبێت.

ڕۆژنامەی ئەنتەرنێتی ڕای الیوم کە لە شاری لەندەنەوە نوێ دەکرێتەوە، سەروتارەکەی خۆیی بەم پرسیارانەوە دەستپێکرد: بۆ فڕۆکە ئێف یەکەکەی فەڵەستین، نتانیاهۆ و شارۆچکەنشینەکانی ئەوەندە تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە؟ داهێنانی دانیشتووانی گەمارۆدراوی غەزە چۆن لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە فەرماندە و هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تووشی شڵەژان بکات؟ ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکانی داهاتوو چۆن دەبن؟
ڕای الیوم دەنووسێت: مێشکی داهێنەر و بەهێزی فەڵەستین کە کۆلارە ئاگرینەکانی درووست کردووە، گرنگترین داهێنانی مێژووە، لە بەر ئەوەی کە سەلماندوویەتی ئەم فڕۆکە سادە و ساکارە کە تێچوویەکی زۆر کەمی هەیە، کاریگەرترە لەو فڕۆکە و مووشەکانەی ئەمریکا کە بە پارەیەکی خەیاڵی بە وڵاتانی عەرەبی دراوە.
نووسەر لە درێژەدا ڕوونیدەکاتەوە: بەڵێ، دەزانین کە ئەم بەراوردکردنە بۆ کەسانێکی زۆر چاوەڕواننەکراوە. چۆن دەبێت کۆلارەکان کاریگەرتر لە فڕۆکەی ئێف ١٦ی ئەمریکی بن کە بووەتە بەشێکی هەرە گرنگی سوپای وڵاتانی عەرەبی میانەڕۆ؟ وەڵامەکە ڕوونە، لە بەر ئەوەی کە فڕۆکە فرۆشراوەکانی ئەمریکا بە وڵاتانی عەرەبی تا ئێستا نەچوونەتە هیچ شەڕێکی دژ بە ڕژێمی ئیسرائیل، ئەو ڕژێمەی کە ناوچە پیرۆزەکانی داگیر کردووە و هێزەکانی ڕەوانەی وڵاتانی وەک یەمەن دەکات تا مرۆڤە بێ تاوانەکان بکەنە قوربانی، لە کاتێکدا کە کۆلارەکان چەکی خەڵکی هەژار و برسی و ئەستوونی هێزی ئاسمانی فەڵەستینییەکانە و زایۆنیستەکانی تۆقاندووە.
ڕای الیوم لە درێژەی سەروتارەکەی خۆی دەنووسێت: کاتێک کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە وتووێژی لە گەڵ ئاژانسی فەرمی ئەم ڕژێمە جەخت دەکاتەوە کۆلارە ئاگرینەکان بەشێک لەو ڕێکەوتنانە دەبن کە بە نێوەندگێڕی میسر لە گەڵ گرووپەکانی خۆڕاگری ڕەنگە لە داهاتوودا بکرێت، پیشاندەری ئاستی کارامەیی ئەم ستیراتیژە و ئەو ترس و دڵەڕاوکێیە کە کۆلارە ئاگرینەکان خستوویانەتە نێو زایۆنیستەکان و بووەتە هۆی ئەوەی کە وەک تەوەرێکی گرنگی هەر دانوستانێک قسەی لە سەر بکرێت.
نتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک شارەوانییەکانی شارۆچکە جولەکەنشینەکانی نزیک کەرتی غەزە کە ژیانیان ئاوێتەی ترسێکی زۆر بووەتەوە، وتی: بە هۆی ئەوەی کە کۆلارەکان بە هەزاران دۆنم لە مەزراکانی ئاگر داوە، ئاگربەستێک کە کۆلارە ئاگرینەکان لە خۆ نەگرێت، ڕەتدەکەینەوە.
ڕای الیوم دەنووسێت: سەبارەت بە ڕێکەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئەو سوپایانەی کە تانک و فڕۆکەی شەڕکەر و تۆپخانەیان هەیە، هەواڵ و ڕاپۆرتمان بیستووە، بەڵام لە مێژووی شەڕ و پێکدادانەکان، ئەمە یەکەم جارە کە باس لە ئاگربەستێکی نوێ دەکرێت، ئاگربەست لە نێوان ڕژێمێک کە بانگەشەی ئەوە دەکات چوارەم سوپای جیهانە و ٣٠٠ کڵاوەی ناوەکیی هەیە و ئەو گەنجە هەژار و گەمارۆدراوانەی کە کۆلارە دەستکردەکان بووەتە ئامرازی خۆڕاگری و شەڕی ئەوان، ئەڵبەت بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە کە پێداگری لە ئازادکردنەوەی ناوچەکانیان لە ژێر دەستی زایۆنیستەکان دەکات.
ئەم مێشکە داهێنەرانە کە هیچ کات لە هەوڵ و تێکۆشان پاشگەز نەبوونەتەوە و هێزی ئیسرائیل بەو هەموو فڕۆکە و مووشەک و چەک و چۆڵە سەربازییەوە تووشی کێشە دەکەن، هیچ کات خۆیان بە دەستەوە نادەن و شکست ناهێنن و بە هەر شێوازێک درێژە بە خۆڕاگری و شەهیدبوون لەم ڕێگایەدا دەدەن.
ڕای الیوم لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە: ئیسرائیل ڕژێمێکی ترسنۆکە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆلارە ئاگرینەکان یان فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران و سوریا یان ئەوانەی سەر بە بزوتنەوەی حەماس کە بایەخی تەنیا ٣٠٠ دۆلاری هەیە، پەنا بۆ مووشەکی پاتریۆت دەبات کە بایەخی زیاترە لە ٧ ملیۆن دۆلار.
سوپاسی قارەمانانی ئازا و بوێر و داهێنەری کەرتی غەزە دەکەین، ئەوانەی کە وانەی خۆڕاگری بە کەسانی دیکە فێر دەکەن و هێزێکی ئاسمانییان پێکهێناوە کە زایۆنیستەکانی خستووەتە ترس و دڵەڕاوکێوە و ناکۆکی دەخاتە کابینە ئەمنییەکەی ئەوان و بووەتە هۆی ئەوەش کە نازانن چۆن وەڵامی فڕۆکەی ئێف ١ی فەڵەستینییەکان بدەنەوە.
سوپاسی ئەوان دەکەین، لە بەر ئەوەی کە گەنجە هەژارەکانی فەلەستین بەم کارەیان وانەی زۆر گرنگیان بە فەرماندەی هێزی ئاسمانی وڵاتانی عەرەبی بەو هەموو پلە و پۆست و پارەوە داوە، ئەو فەرماندانەی کە فڕۆکەکانیان سەدان ملیار دۆلار تێچووی هەبووە و تەنیا چەندین خولەک لە هەرێمی ئاسمانی ئیسرائیل فڕیون و تەنانەت هیچ کێشەیەکیان بۆ زایۆنسیتەکان نەخوڵقاندووە نەک ئەوەی کە ئەوانی لە ناو بردبێت، ئەڵبەت مەبەستی ئێمە لێرەدا وڵاتانی عەرەبی میانەڕۆیە.