له شاری قودس نزیكه‌ی 250 هه‌زار نوێژخوین، سێیه‌م نوێژی هه‌ینییان له مانگی ره‌مه‌زاندا له مزگه‌وتی ئه‌قسا ئه‌نجامدا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقافی ئیسلامی له قودس بلاویكردۆته‌وه، ئاشكرایده‌كات: 250 هه‌زار نوێژخوین به‌شدارییان له نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئه‌قسادا كردووه.
له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، له شه‌وی رابردووه‌وه ده‌یان هه‌زار نوێژخوێن له كه‌ناری رۆژئاوا و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌وه روویان له قودس كرد بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له ئه‌قسا، به‌لاَم هێزه‌كانی ئیسرائیل رێگه‌ی به پیاوانی خوار ته‌مه‌ن 40 ساڵ نه‌داوه بۆ چوونه نێو قودس، هاوكات به‌بێ ره‌چاوكردنی ته‌مه‌ن و له‌دوای تێپه‌ڕینیان به خاڵه‌كانی پشكنین رێگه‌یان به ئافره‌تان بۆ چوونه نێو شاره‌كه داوه.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌دا هاتووه، پۆلیسی ئیسرائیل رێوشوێنی توندی له ته‌واوی شاری قودس گرتووه‌ته‌به‌ر و هێزه‌كانی له شاره‌كه‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه: له‌میانی گوتاری هه‌ینیدا، عه‌كره‌مه سه‌بری، وتاربێژی مزگه‌وتی ئه‌قسا، ستایشی ئه‌و ده‌یان هه‌زار فه‌ڵه‌ستینییه‌ی كرد كه وێرای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ئیسرائیل له به‌رده‌میاندا دروستی كردووه، روویان له ئه‌قسا كرد.