AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
سێشەممە

٢٩ ئایار ٢٠١٨

٢:٢٠:٤٤ د.ن
895440

ناوی كاندیدە كوردەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ئاشكرا دەبێت

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ناوی كاندیدە كوردەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ئاشكرا دەكات

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ناوی كاندیدەكانی یەكێتی و پارتی بۆ پۆستی سەرۆ كۆماری عێراق بڵاو كردۆتەوە و ڕایگەیاندوە ئەگەری زۆرە ئەمجارەش یەكێتی ئەو پۆستە وەربگرێت.


ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەزاری سەرچاوەیەكی باڵای ناو یەكێتیەوە بەبێ ئاشكرا كردنی ناوەكەی ڕایگەیاندوە ئەگەر یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت دووكەس دەپاڵێوێت بۆ ئەو پۆستە، و ئەگەری دووبارە كاندیدكردنەوەی فواد مەعسوم سەرۆك كۆماری ئێستای عێراق هەیە كاندیدەكەی دیكەیان عەبدولـلەتیف ڕەشید وەزیری پێشووی دارایی عێراق و سەرۆكی لیژنەی ڕاوێژكارانی سەرۆك كۆمارە.

ئاشكراشی كردوە پارتی لەم خولەدا هەوڵی جدی دەدات بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار لەو چوارچێوەیشدا هەر یەكە لە هۆشیار زێباری وەزیری پێشوویدەرەوەیعێراق و فازڵ میرانی سكرتێری پارتی و فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.