ابنا24 ناوی كاندیده ده‌رچووه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌ردوو پارێزگای سلیمانی و كه‌ركووك بڵاوده‌كاته‌وه،
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له پارێزگای سلێمانی 7 كاندیدی ده‌رچووه بریتین له: میران محه‌مه‌د 46 هه‌زار و 317 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، جوان ئیحسان كه سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بووه، 22 هه‌زار و 552 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، بڵێسه جه‌بار، 21 هه‌زار و 592 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ریه‌ك له به‌ختیار جه‌بار 17 هه‌زار و 55 ده‌نگ، ئاره‌زوو مه‌حمود 15 هه‌زار ده‌نگ، حه‌سه‌ن ئالی ئه‌حمه‌د 14 هه‌زار و 983 ده‌نگ و ته‌ها ئه‌حمه‌دیش 13 هه‌زار و 346 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
له پارێزگای كه‌ركووكیش، كه 6 كاندیدی ده‌رچووه، بریتین له: ڕێبوار تەها، ئەڵماس فازڵ، بێستوون عادل، دیلان غەفور، جەمال محمد و مەریوان نادر.
بڕیار بوو كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، ئه‌نجامی فه‌رمی و كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك دواخرا.