AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
سێشەممە

١ ئایار ٢٠١٨

١٠:٤٨:٣٠ ب.ن
891604

ئاڵۆزی و خۆپیشاندان لە غەززە

بەهۆی ئاڵۆزیەوە 3 خۆپیشاندەر کوژران و نزیکەی 300 خۆپیشاندەریش برینداربوون



هاوشێوەی هەینییەکانی رابردوو، ئەمڕۆش لە غەززە خۆپیشاندان ئەنجامدرا، لەم خۆپیشاندانەشدا گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو ، بەهۆیەوە 3 خۆپیشاندەر کوژران و نزیکەی 300 خۆپیشاندەریش برینداربوون.

لە 30ی ئاداری 2018 ەوە هەموو هەینییەک خۆپیشاندان لە غەززە ئەنجامدەدرێت، ئەمڕۆش خۆپیشاندەران بەشێک لە بەربەستی سنووریی نێوان ئیسرائیل - فەڵەستینیان شکاند.

پۆلیسی ئیسرائیل رووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەوە، بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکە 3 خۆپیشاندەر کوژراون و نزیکەی 300ی دیکەش برینداربوونە.

حکومەتی ئیسرائیل پێشتر هۆشداری دابوو لە ئەگەری تێکدانی پەرژینەکانی سەر سنوور و، هاتنەژوورەوەی خۆپیشاندەران، بەرگری لە هێزەکانی دەکات. هەروەها بزووتنەوەی حەماسیشی بە هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان تۆمەتبارکردبوو.

رۆژی 30ی ئادار لە فەڵەستین رۆژی زەوی بوو، لای فەڵەستیینییەکان رۆژی زەوی بۆنەیەکی تایبەتە، بۆیە دژی ئیسرائیل دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، سەرەتا رۆژانە خۆپیشاندان دەکرا، بەڵام دواتر کرایە هەفتانە، تاوەکو ئێستاش دەیان خۆپیشاندەر بەدەستی سوپای ئیسرائیل کوژراون و، سەتانیش برینداربوونە.