AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
یەکشەممە

٢٢ نیسان ٢٠١٨

٩:٥٠:٠٥ ب.ن
890388

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کابوول / وێنە+18

تەقینەوەیەکی خۆکوژی ناوەندێکی تۆمارکردنی دەنگدەرانی لە کابوولی پایتەختی ئەفغانستان کردە ئامانج

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: تەقینەوەیەکی خۆکوژی ناوەندێکی تۆمارکردنی دەنگدەرانی لە کابوولی پایتەختی ئەفغانستان کردە ئامانج، بەهۆیەوە لانیکەم 31 کەس کوژران.

تەقینەوەکە ئەو کەسە سڤیلانەی کردووەتە ئامانج، کە بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان روویان لە ناوەندەکە کردبوو و لەوێ کۆببوونەوە.

تەقینەوەکە لەڕێگەی خۆکوژێکەوە ئەنجامدراوە و رێکخراوی داعش بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی لەئەستۆگرت، کە جگە لە کوژرانی 31 کەس و برینداربوونی دەیانی دیکە، باڵەخانەکانی نزیک شوێنی رووداوەکەیش بەهۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە.

بڕیارە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەفغانستان بەڕێوەبچێت، ئەو تەقینەوەیەش پرسیار و ترس لەبارەی رادەی پاراستنی ئەمنییەت لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لەو وڵاتە دێنێتە ئاراوە.

کابوول

کابوول

کابوول

کابوول

کابوول

کابوول

کابوول

کابوول

کابوول

کابوول

کابوول

کابوول

کابوول