بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیه‌نێت، ئەو پارەیەی کە ئەمه‌ریکا بۆ پێشمەرگەی ناردووە، نایەتە وەزارەتی دارایی و ڕاستەوخۆ دەچێتە وەزارەتی پێشمەرگە و بەسەر لیواکانی وەزارەت-دا دابەشدەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی"حکومەت چاوەڕێی ناردنی پارەیە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، بۆئەوەی مووچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگەو ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایش دابەش بکات".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ جێگرى سوپاسالار له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند، پاره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوكارى پێشمه‌رگه گه‌یشتووه‌ته بانكى كوردستان، له هه‌ولێر و ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت.
لیوا قاره‌مان كه‌مال، راگه‌یاند"پاره‌كه گه‌یشتووه‌و ئه‌م هه‌فته ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت، به‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا".