AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
چوارشەممە

١١ نیسان ٢٠١٨

٩:٣٩:٠٤ ب.ن
888939

بڕیاربوو دوێنێ سێشەممە بەدابەشكردنی موچەی چەند شوێن و وەزارەتێك دەستپێبكات، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواكەت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم 9ی ئەم مانگە، خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچەی بڵاوكردەوەو بڕیاربوو دوێنێ سێشەممە بەدابەشكردنی موچەی چەند شوێن و وەزارەتێك دەستپێبكات، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواكەت.

یەكەم_ رۆژی چوارشەممە 10/4/2018 مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت:
1_خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی
2_ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاكراون
3_ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

4_ وەزارەتی شارەوانی
5_ وەزارەتی كارەبا
6_ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
7_ وەزارەتی پلاندانان

رۆژی پێنجشەممە 12/4/2018 مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەشدەكرێت:

1_ئەنجوومەنی دادەری
2_ وەزارەتی داد
3_وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
4_وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
5_دەستەی دەسپاكی
6_كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی
7_ دەستەی وەبەرهێنان
8_ دەستەی مافی مرۆڤ
9_ دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە
10_دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
11_ دەزگای مین
12_ دیوانی چاودێری دارایی