AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
پێنجشەممە

٥ نیسان ٢٠١٨

١٠:١١:٢٤ ب.ن
888214

بۆردوومانکردنی قوتابخانەیەکی ئایینی لە ئەفغانستان

ئاڵای بزووتنەوەی تاڵیبان دووبارە لە نزیک ئەو قوتابخانەیە هەڵکرایەوە

رۆژی 4ـی 4ـی 2018 ئاڵای بزووتنەوەی تاڵیبان دووبارە لە نزیک ئەو قوتابخانەیە هەڵکرایەوە، کە چەند رۆژێک پێشتر کرایە ئامانجی فڕۆکەکانی ئەفغانستان و، بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە "لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا دەیان منداڵ کوژراون و بریندار بوون".

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 3ـی 4ـی 2018 رایگەیاند، ئەوان لێکۆڵینەوە لەو راپۆرتانە دەکەن، کە باسی زیانگەیاندن بە کەسانی مەدەنی دەکەن لە ئەنجامی "بۆردوومانکردنی قوتابخانەیەکی ئایینی لە ئەفغانستان".
بەگوتەی خەڵکی ناوچەکە ئەو رۆژەی بۆردوومانەکە کراوە، منداڵەکان خەریکی ئاهەنگگێڕان بوون بەبۆنەی کۆتاییهاتنی خوولێکی لەبەرکردنی قورئان.

بۆردوومانکردنی قوتابخانەیەکی ئایینی لە ئەفغانستان

بۆردوومانکردنی قوتابخانەیەکی ئایینی لە ئەفغانستان

بۆردوومانکردنی قوتابخانەیەکی ئایینی لە ئەفغانستان