AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : کوردستان تایمز
سێشەممە

٣ نیسان ٢٠١٨

١٠:٣٦:١٣ ب.ن
887936

الخطاط زیاتر بناسین

کۆمەڵێ بابەتی جۆراو جۆری لە گۆڤاروڕۆژنامەکاندا بڵاو کردۆتەوە

عمرتۆفیق عبداللە ناسراو بە(الخطاط)وله ساڵی ۱۹٦۷لەگەڕەکی کانی عاشقانی پاریزگای هەڵەبجە لەدایک بووە ودەرچووی کۆلیجی شەریعەی زانکۆی بەغدایە بەپلەی(جیدجدا عالی)…ماوەی زیاتر لە(۲۵)ساڵە مامۆستای زمانی عەرەبییە لەسەنتەری پارێزگا لەسالی ۱۹۹۳بەدواوە لەکاری ڕاگەیاندن کاری کردووەو ژمارەیەک کۆڕوسیمیناری پێشکەش کردوەو کۆمەڵێ دەقی شانۆیی وچیرۆکی ڕادێۆیی وفیلمێکی سینەمای نووسیوە ولەنوسین ودەرهێنانی خۆی شانۆگەری چارەسەری تاوانی ئامادەکردووە..

کۆمەڵێ بابەتی جۆراو جۆری لە گۆڤاروڕۆژنامەکاندا بڵاو کردۆتەوە
لەبواری نووسینیشدا خاوەنی کۆمەڵێ نوسینو وەرگێڕانە لەوانە:
دوبەرهەم کەبەشاکاری خەمیان ئەزانێت وخوێنەرانیان زۆر سودیان لێ وەر گرتووە:
یەکەمیان: هونەری هاوڕێگرتن لەبواری دەروونناسیدا..
دووەمیان:بگەبەکاروانی صاڵحان..
لەبواری خۆشنووسیدا لەخۆشنووسە دیرینەکانی هەڵەبجەو ناوچەکەیە ولەوبوارەشدا کوداسەیەکی نوسیوە بەناوی(دەروازەی خۆشنووسی)..
لەبەرهەمەکانی تریشی:
۱ٚ.چل چیرۆک
۲.لەسورەتی یوسفدا دیومە
۳.پەروەردەکردنی منداڵ
٤.چەند ڕێنماییەکی پێویست بۆ مامۆساتایان
٥.چۆن ژیانی هاوسەریت بەختیار دەکەیت
٦.ژیانی ئەبوبەکری صدیق
۷.ژیانی علی کوڕی ابوتالیب
٨.ژیانی عمری کوڕی عبدالعزیز
۹.دوو باخەوان لە قورئاندا
ئەمەو کۆمەڵێ نوسینی تر کەئامادەی چاپن..لەوانە:
۱.گورگە برسییەکان کۆمەڵە چیرۆک
۲.سەروەری گەل پێش جێبەجێ کردنی شەریعەت
۳.وەرن خزمان با پەیامدارانە بژین
ئیستا لەهەڵەبجە دائەنیشێت وخێزاندارە خێزانەکەشی (مامۆستابەهار حەمەسەعید)لەبنەماڵە ناودارەکانی عەبابەیلێیە ..وخاوەنی چوارکچ و دووکوڕە .