AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
یەکشەممە

٢٥ ئازار ٢٠١٨

١٠:٤١:٢٨ ب.ن
886865

تەندروستیش دەوامی راگرت، وەک چۆن مامۆستایان چەندمانگە رایانگرتووە.

فەرمانگەو دائیرەکانی تریش زیاتر لەیەک ساڵە حەفتەی سێ رۆژ دەوام دەکەن ئەویش نیو دەوام و هەندێکیش لەکاتی راپەراندنی ئەرکەکانیان بەویستی خۆیان جوڵەو گفتوگۆی تایبەتی خۆیان دەکەن و هاووڵاتی ناوێرێ بڵێ قوربان تۆزێک پەلەبکە

دەسدەکەن بەمنەتکردن بەسەرتەوەو دەڵێن کاکە ئێمە بەخێری خۆمان هەردەوامدەکەین ئیتر تۆداوای چیمان لێدەکەیت.

لەم ووڵاتەدا ئێستا تەنها دەزگا داپڵۆسێنەرەکان و، دەزگا باجگرەکان دەوامیان فولە ئەویش بۆرووتانەوەو راوەدو نان و داپڵۆساندن و رفاندنی چالاکەوانان و هاوڵاتیانی حەق بێژ.

ئێستا ئیتر شتێک بەناوی حکومەتەوە نەماوە بۆخزمەت و بەرێوە بردنی کاری هاووڵاتی . 
تەنها بۆدزینی سامان و داهاتی گشتی ناوی حکومەت ماوە.

بۆیە کاتی ئەوەهاتووە کەوا خۆمان سازو ئامادەبکەین شەوانەرۆژی گەورەو بچوک پیرولاو ، ژن و پیاو، فەرمانبەرو، کاسبکارو، جوتیار، خوێندکار ،لەشاقامبین بۆ سزادان و تەمبێ کردنی ئەم دەسەڵاتە مافیایە.

تکایە بیر لەوە مەکەنەوەو بڵێن خۆپیشاندان رۆڵی نابێت دڵنیابن ئەگەر یەک لەسەرسێی هاووڵاتیانی هەمو شارێک وەک خۆپیشاندەر برژێنە شەقام بە وورەو ئیرادەوە بێنە مەیدان و تێبکۆشین بۆچاکسازی ئەوا نەک بەسود دەبێت بەڵکو مافیاکان ناچار دەبن نیشتیمانیش بەجێبێڵن و پەنجەی پەشیمانی بگەزنەوەو شکۆو مافیش بگەرێتەوەبۆگەل و نیشتیمان.