AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
یەکشەممە

١٨ ئازار ٢٠١٨

١:٣٠:٢٧ د.ن
886147

کیمیابارانی هەڵەبجە لە مارسی 1988 لە نێو بێدەنگیی بانگەشەکارانی مافی مرۆڤ

کونسولی ئێران لە هەولێر جەختی کردەوە : کیمیابارانی هەڵەبجە بە داکۆکی هەندێ دەسەڵات و بێدەنگیی بانگەشەکارانی مافی مرۆڤ و کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان بوو .

شاری هەڵەبجە لە شازدەی مارسی 1988 کەوتە بەر بۆردومانی شیمیایی ئەرتەشی رژێمی بەعسی عێراق کە نزیک بە 5000 کەس شەهید بوون .

مورتەزا عیبادی رۆژی شەممە بە بۆنەی سی و سێهەمین ساڵهاتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە لایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە لە یادداشتێکدا نووسی :

رێزلێگرتنی پێنج هەزار شەهید و زیاتر لە دە هەزار بەرکەوتووی هەڵەبجە دەرفەتێکە تا وێڕای هەوڵدان بۆ مسۆگەربوونی جیهانیی چەکداماڵینی شیمیایی ، بەرپرسایەتی مافەوانی و ئەخلاقیی کومەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ قەرەبووی بەشێکی کەم لە زیان و خەسارەکانی بەرکەوتوانی شیمیایی بیربخرێتەوە .

کونسولی ئێران لە هەولێر ، بە ئاماژە بەوەی کە رووداوی دڵتەزێنی هەڵەبجە هەرگیز لە یاد ناکرێ جەختی کردەوە : قەدەغەی بەرهەمهێنان و دەکارهێنانی چەکی کۆکوژ لەوان چەکی شیمیایی یەکێک لە سیاستە بنەماییەکانی کۆماری ئیسلامیە و لەبەر ئەوە وێڕای ئیدانەکردنی دەکارهێنانی ئەم جۆرە چەکانە ، سڕینەوەی لە جبەخانەی سەربازی وڵاتان بە پێویست دەزانێ .

یەکەم پەلاماری شیمیایی عێراق بۆسەر ئێران لە ژانیڤەری 1981 رووی دا ، لەو رێکەوتە بەولاوە تا کۆتایی شەڕەکە هێزەکانی رژێمی سەدام زیاتر لە 3500 جار بۆردومانی شیمیایی ، زیاتر لە سەد هەزار ئێرانی لە شار و ناوچە سنووریەکان و بەرەکانی شەڕی داسەپاو شەهید و بریندار بوون .