AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
پێنجشەممە

١٥ ئازار ٢٠١٨

١٠:٣٥:٥٧ ب.ن
885790

دەبێت بە کوڕی پاشای سعودی بڵێیت چاکی مەکە باخراپ نەبێت

ساف کردنی حساباتی ناوخۆیی لەسعودیەدا ئەمڕۆ بازاڕێکی گەرمی هەيە

گۆڕانکاری لە فەرماندە سەربازیەکاندا لەدۆڕانی بەرەکانی جەنگی یەمەنەوە یە،هەروەها ساف کردنی حساباتی ناوخۆیی لەسعودیەدا ئەمڕۆ بازاڕێکی گەرمی بۆ هەواڵنێرەکان دروست کردوە

دوایین گۆڕانکاری لەهەیکەلی سیاسی و دەسەڵاتی سعودیەدا درێژبویەوە بۆناو سوپا،وەهەموو ئەوگۆڕاکاریانە بەپشتیوانی و ئاماژەی ئەمەریکا دەکرێت ، پرۆژەی بەناو چاکسازی سعودیە لەگرتنی خاوەن کۆمپانیاکان و پیاوەدەوڵەمەندەکانەوە دەستی پێکردوە ،هەرئەو پرۆژەیە درێژ دەبێتەوە بو چاکسازی تاکەکەسی و گوزەرانی خەڵک لەووڵاتدا وەهەر ئەوچاکسازیانە گۆڕینی ئازادی سیاسی وکۆمەڵایەتی لەخۆی دەگرێت ،ئەمەبازێکی گەرەیە محمد بن سلمان دەیهاوێت لە حکومەتێکی دینی تونڕەوەوە یەکسەر بۆ حکومەتێک ئازادیەکەسیەکان بە مافی هاووڵاتیان دەزانێت ،لەم کاتانەدا زۆر ڕون و ئاشکرایە کە سعودیەلە هەموو کێشەکانی ناوچەکەدا هەرچی هەوڵی داوە بە شکست ڕوبەڕوو بۆتەوە و لە هیچ یەکێک لەو ڕوداوانەدا سەربەرزو براوەنەبووە .یەکێک لەو هیزە فشارانەی بەدەستیەوە بوو داعش وبڵاوکردنەوەی فکری سەلەفیەت بوو لەسوریاوعێراق ،وەیەکێکی تر لە کارتەکانی کەدەیویست بەکاری بهێنێت مەسعود بەرزانی بوو کە دەیویست لەڕێگەی ئەوەوە فشاری قورس لەسەر حکومەتی عیراق دروست بکات کەهەرلە سەرچاوەوە مەسعودبەرزانی کوژێنرایەوە ،وە دەیویست لەڕێگەی سەعد حەریریەوە دەست لەکاروباری لوبنان بنێت کە ئەویش سەری نەگرت بۆی و ئەویشیان تێکشکاند ، بەهێزترین کارتی فشار بەدەستیەوە بوو لەم دواییانەدا علی عبداللەسالح بوو کە لەلای ئەویشەوە کەم شانسی هێنا ، بەهەرشێوەیەک هەوڵیان داو دۆلاری بێشوماریان بۆ خەرج کرد نەیانتوانی وەناشتوانن سعودیە بێننەوە سەرجێگەکەی خۆی و ناوی بنێت پارێزەری بەرژەوەندیەکانی عەرەب ،

لەلایەکی ترەوە سعودیە لە شەڕی بێهودەی یەمەندا کە بڕیار وابوو بە چەند حەفتەیەکی کەم وەکو باوبۆران هەڵکەن لەیەمەنیەکان ئەوا درێژبۆتەوە بۆ سێ ساڵ .ئەوانە هەمووی شکست لەدوای شکست هۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنە هەڵەکانی دەزگاکانی هەواڵگری سعودی و شکستی پەیکەری سەربازی ووڵات کە لە سەربنەمای خەونی چۆلەکەکان داڕێژرابوو (حلم العصافیر ).ئەوانەو هەموو کارتەسوتاوەکانی تری سعودیە لە ناوچەکەدا وای لە سعودیە کردوە شەڕێکی بێهودەی شکست خواردوو بکات بەڕیشی خۆیەوە بۆ سێ ساڵ درێژە بکێشێت و زۆربەی هاوپەیمانەکانی لە نیوەی ڕێگەدا زانییان شەڕەکەیان مەحکوم بە تێشکانە یەک یەک گەڕانەوە بۆ دواوە و بەتەنها سعودیە وەکو سوری بەرلەشکر ماوەتەوە ،

لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە هەندێک لە فەرماندە سەربازیە گەورەکانی سعودیە ئەوەندە شکستی یەکلەدوای یەکیان خواردوە و بونەتە هۆی کوشتنی خەڵکێکی بێ شومار لەعێراق و سوریەدا ئیتر ئامادە نین درێژە بەگوێ ڕایەڵی محمدبن سەلمانێکی بێ ئەزموون بدەن ،کەهەرلەسەرەتای وەرگرتنی پۆستەکەیەوە بانگەوازی بۆ خوێن ڕشتن و نائارامی دەکرد ،،
.
هەروەها بن سلمان لەولایشەوە دەستی لە پرۆژەیەکی بەناو چاکسازی لەناوخۆی ووڵاتەکەیدا داوە کە دەیەوێت گیانێکی تازە بکاتەوە بەبەر سوپاتیکشکاوەکەی و هورەیان بەرزبکاتەوە ،وە هەموو فەرماندە گەورەکانی گۆڕیوە و فەرماندەی تازەی هێناوە کەلە خەتی خۆیدان و لە ئاسمانی خۆیدا دەفڕن وە هەرئەوەش بۆی بۆتە کێشەیەکی گەورە لەبەڕێوەبردنی ووڵاتەکەیدا ، قەیران لەدوای قەیران دروست دەکات و دەرباز بوونیش لەوقەیرانانە ئاسان نی یە ، بەتایبەتی قەیرانی تێکشکانی لە هێرشی زەمینی بوسەریەمەن کە گێچەڵێکی گەورەونەبڕاوەبو دایانە دەستی خۆیان ، وە گەشتونەتە ئەوبڕوایەی کە قەیرانی یەمەن بە هێرشی زەمینی زیاتر گۆمەکەیان بۆ قوڵتر دەکات ،وە سوپاکەیشیان سوپای هێرشی زەمینی نیە ، یەکیک لە لێپرسراوانی پێشوی سی ئای ئەی ،،بروغینگز ،، لە شیکردنەوەیەکی سیاسی و سەربازیدا دەربارەی جەنگی یەمەن دەڵێت لەدوای گۆڕانکاریەکانی بن سەلمان لەڕیزەکانی سوپادا :فەرماندە گەورەکانی سعودیە کە تائێستە ماونەتەوە لەڕیزەکانی سوپای سعودیەدا پێیان وایە بن سەلمان دەیەوێت لەڕێگەی جەنگی ئاسمانیەوە دەیەوێت لە یەمەندا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت