هەرچەنده سەرۆکایەتی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بەڵێنی بە کورد دابوو، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، پڕۆژە یاسای بودجە نەخاتە دەنگدانەوە، بەڵام دوای تەواوبوونی رێژەی یاسایی دانیشتنەکان ئەو پرسە خرایە دەنگدانەوە و بەزۆرینە لە کۆی 46 مادەی پڕۆژەكه، 12يان په‌سندكراوون , دانیشتنەکەش دواخرا بۆ رۆژی شەمەى سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو.
بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و پرسه، بڕیاره فراکسیۆنە کوردييه‌كان لەگەڵ سەرکردایەتی حزبە سیاسیيەکان کۆببنەوە و بڕیاری کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی وەک کارتێکی فشار بەرامبەر بەغدا بەکاربهێنن.
به گوێره‌ى ئه‌و ماددانه‌ى په‌سندكراوون، پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى عێراقی فیدراڵ‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى ژماره‌ى دانيشتووانى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها پێويسته له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، رۆژانه 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له رێگه‌ى سۆمۆوه هه‌نارده‌ى توركيا بكات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئارام شێخ محەممەد، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە بودجەدا کورد پەراوێزخراوە و پڕۆژەیاساکە لەسەر بنەمای زۆرینە تێپەڕێندراوە.
گوتیشی: بڕیار بوو هەر سێ سەرۆکایەتییەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سەرجەم لایەنەکان کۆببنەوە، بەڵام ئەوان سووربوون لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان و شکستیان بە هەوڵەکان هێنا. داوای لەلایەنە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کرد، دەستێوەردان بۆ راستکردنەوەی ئەو کارەبکەن.
هه‌روه‌ها، مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند، شیعه و سووننه، به‌بێ كورد له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه رێككه‌وتبوون، ئه‌وه‌ی كه په‌سه‌ندیش كراوه ناده‌ستوورییه.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ووتیشی، ئه‌م جۆرە بیرکردنەوەیە بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و له‌به‌رچاونه‌گرتنی مافه‌كانی كورد، ده‌بێته هۆی لێكترازانی زیاتر له‌نێوان پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقدا.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى كورد و ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى كارتى فشار له دژى سه‌پاندنى راى زۆرينه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كورد ده‌توانێت سه‌ره‌ڕاى به‌كارهێنانى كارتى كشانه‌وه له پرۆسه‌ى سياسيى، ده‌كرێت په‌نا بەرێته به‌ر دادگاى فيدراڵى.عێراقی .